بابه‌ت: ئـــــــــــــــــــم شه‌و
نه‌گبه‌تی شانی گرتووم هاورازی مه‌ینه‌تم ئه‌م شه‌و
چاوانی پر فرمێسكم پر بوو له غه‌م لێی رژانم ئه‌م شه‌و
پێكی ده‌ستم پێكی غه‌مه ته‌نها قه‌درم لایه ئه‌م شه‌و
ئازاری دڵی ناسۆرم بێ عیلاج ماوه‌ته‌وه ئه‌م شه‌و
هه‌رچی دكتۆر‌و تهكیمه دڵمی پێ ژیر نا بێته‌وه ئه‌م شه‌و
په‌ژاره‌و سته‌می دنیا له‌من كۆبۆته‌وه ئـــــــــــــــــــم شه‌و
هه‌ناسه تاساوی ده‌روونم ئاسمانی گرتووه ئه‌م شه‌و
لێزمه‌ی عشقی چاوانم ده‌باریه سه‌ر لاپه‌ره‌ی شیعرم ئه‌م شه‌و
رێچكه‌ی فرمێسكی خوێنایم له گۆناما دیاره ئه‌م شه‌و
به قه‌ده‌ر هه‌موو بێ كه‌سان(یارسان) بێكه‌سه ئه‌م شه‌و
ئه‌م شوێنه‌ی تیادا ده‌ژیم خاپوورو وێرانه ئـــــــــــــــم شه‌و
ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ راستی ئه‌ژیت و بێ هیوا ده روات
یارسان به‌رزنجی