بابهت: هەولێــــــــر
[center]هەولێــــــــر
لەم وولاتە بێ دلە دا
خەمەکانم وەکو بەفر
ناتوێنەوە
هەروەک دارستانی ئێرە
ژانەکانی برینی من
نابرێنەوە
ئەو ڕۆژانەی شەقام شەقام
بەبێ هودە هەنگاو دەنێم
هەر ووردە خەم
لەبەر پێم دا هەلدەورێ و
هەر فرمێسک هەلدەڕێژم
لە چاومەوە تا بەری پێم
لە ئەستێرەش جوانترە
قژی زەردی کچی ئێرە
بەلام گیانە تۆ نازانی
ئەو دلەی من
خولیای کچێکی هەولێــــــرە
شالاو
[/center]