بابه‌ت: كێ ده‌توانێت وه‌ك ئه‌م شۆفێره لێ بخوڕێت؟!
شۆفێری ئۆتۆمبیلێكی بارهه‌ڵگر له وڵاتی چین، دوای شكاندنی جامی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی و داپۆشینی به كارتۆن، بێ ئه‌وه‌ی ئاگای له‌پێشی خۆی بێت، 500 كیلۆمه‌تر رێگای بڕی و به‌وهۆیه‌شه‌وه مۆڵه‌تی شۆفێریی لێ سه‌ندرایه‌وه.
هێزه‌كانی پۆلیسی هه‌رێمی (هینان) له وڵاتی چین تووشی شۆك و سه‌رسامی بوون دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بارهه‌ڵگریان راگرت كه جامی پێشه‌وه به كارتۆن داپۆشرابوو، له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌شدا، شۆفێری ئۆتۆمبیله بارهه‌ڵگره‌كه ئاشكرای كردووه كه به‌هۆی په‌ڕینی به‌ردێكه‌وه جامی ئۆتۆمبیهكهی ورد و خاش بووه‌و له‌به‌ر سه‌رماوسۆڵه و ره‌شه‌با، ناچار به‌كارتۆن جامی بۆ ئۆتۆمبیله‌كه‌ی دروست كردووه بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت پێشی خۆی ببینێت.
سه‌باره‌ت به چۆنێتی به‌رده‌وامبوونی له لێخۆڕین، شۆفێره‌كه باسی له‌وه‌كردووه كه تا كاتی ده‌ستگیركردنی 500 كیلۆمه‌تر رێگای بڕیوه‌و زوو زووش لای خۆیه‌وه سه‌ری ده‌رهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری رێگاكه بێت، هاوكات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سهرپێچیهشدا ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی هاتۆچۆ، مۆڵه‌تی شۆفێریان له‌و هاوڵاتیه چینیه سه‌ندۆته‌وه.
نه‌وا