بابه‌ت: :*:✿:*:دهمـــهتـــهقـــێـــی وهرزهكـــانی ســــاڵ✿:*:✿:*:
ئه م بابه ته م زووور لا‌جوان بو كاتيك به رجاوم كه وت حه زم كرد بيشكه شتان بكه م ده رباره ى
ده‌مه‌ته‌قێی وه‌رزه‌كانی ساڵ
سه ره تا
به‌هار
بــههـارم شـای وهرزانــم
ملشـكێنـــی زســـتـانـــم
باخچه‌ی جوانی سروشتم
بــڕوانــه دهوروپـشـتــم
هـاژه‌ی قهڵبـهزهی ئــاوم
ڕوونــاكیـیـه بــۆ چــاوم
وه‌رزی سه‌یران و گه‌شتم
له شـاخ و كێـو و دهشتـم
هه‌ر خۆم خاوه‌ن نه‌ورۆزم
جـهژنــی كوردی پیـرۆزم
دواتر
هاوین
مـن هاویـنـم هـاویـنـم
تیـشكی خۆری زێـڕینـم
خاوه‌ن سێبـه‌ری خۆشم
هه‌ر ئاوی سارد ئه‌نۆشم
میــوهی زۆرم لـه لایــه
خهرمـانــم له‌بـه‌ر بایــه
وهرزێــكی بـێ ئــازارم
جـل و بــهرگی هـهژارم
كه مـن دهركهوتـم تاوێ
كه‌س لێفه‌و به‌ڕه‌ی ناوێ
ئنــجــا
پاییز
پایـیـزم وه‌رزی چاكم
له نــاو ئێـوه‌دا تــاكم
منــم بــاران ئههێنــم
تـۆوی زۆر دائهچێنـم
بــاران زۆر ئهبارێنـم
تـا كاتــی پـهڵـه دێنـم
ئاوی كانی زۆر ئه‌كه‌م
وه‌ك ئاڵتوونه گهڵاكهم
كه دێـم و ئـهڕۆمـهوه
ڕووی زه‌وی ئه‌شۆمه‌وه
دواى ئـــه وانيـــش
زستان
نـهخێــر من كه زستـانــم
گه‌وره‌ی سێ وهرزهكانـم
به وه‌یشوومه و به سه‌رما
كێ خۆی ئه‌گرێ له بهرمـا
بــه دهســتـهڵاتــی زۆرم
ئـاو به سـههۆڵ ئـهگـۆڕم
من به كلـووی بـهفـرهكهم
كـهژوكێـو دروست ئه‌كه‌م
لــه لادێ بـ‌م یـا لـهشــار
سڕ ئه‌كه‌م دوپشك و مـار
هــــــــونــــــراوه ى :::كــــــــاكــــــهی فــهلاح
خوازيارم به دلتانبيت ئه زيزانم جونكه ئيوه به دلتان بيت من ماندوو نابم....
ئینسان به‌رگه‌ی گولە ناگرێت
ئیدی نازانم..
چۆن سنگ ئه‌نێت به عیشقه‌وه !!!