بابه‌ت: سالێکی تر
وادیسان سالێکی تر هات سالێ ته‌مه به‌جێ دێلم
نازانم ئاهه‌نگێ ساز که‌م یان شینی ته‌مـه‌ن بگێڕم
له‌م کاتـه‌دا که‌وا ته‌نها بیــــــرم له‌مه ده‌که‌مــــه‌وه
زه‌نگی ته‌له‌فۆنت هات و خه‌یالـــی بیر بــــردمه‌وه
کاتێک زانیم تۆ دل خۆشی و پیرۆزبایی ئه‌نێری بۆم
وتم منیش دلم شاده و تامه‌زرۆی بینینێکی تــــۆم
بۆ سالی نوێ دیاریم پێیه ئه‌ی به‌خشم به تــۆی ئازیزم
پێشکه‌شت بێ هه‌مـوو عومرم تا ماوم نالێم لێت زیـزم
حه‌ز ئه‌که‌م هه‌ر هه‌موو دونیا پێشکه‌ش که‌م به تۆی نازدارم
به‌لام تا ماوم ناتوانم به‌خوا ئه‌وه‌نـــده هــــــــــــــــــــــه‌ژارم!
ئارام شه‌قلاوه‌يی