بابه‌ت: ئه‌و په‌ڕی جوانی
هێنده جوانى كه‌ده‌ڵێم گوڵ هه‌زار كه‌ڕه‌ت دوور لهڕِووت
ده‌رمانی شێرپه‌نجه‌ی عه‌شقه هه‌ناسه‌ی پاکی گه‌رووت
سه‌د ساڵ دیلبم له گرتووخانه‌ی باوه‌شت پێم که‌مه
چه‌ند خه‌م بخۆم یه‌کجار بێمه باوه‌شت لام ئه‌وده‌مه
من کهشهکرهم گرتووه به‌ماچی سه‌وزی نێو ده‌مت
گه‌ردنت ئازاد بشمرم جانهڵێی هیچت نه‌وت
سه‌ر دێڕو بن دێڕی بن دێڕی ژینم وه‌ها لێ ئاڵۆز بووه
کامه شێت دنیا ده‌یناسێ وه‌ک من لێی تێکنه‌چووه
کهیدێ ئه‌و دیداره‌ی دووری نێوانمان تاڵێ مووه
وه‌ی کوێڕ بم بۆ ئه‌و چرکه‌یه‌ی به‌بێ تۆ تێپه‌ڕ بووه
تاکه‌ی ته‌رمی پاکی خه‌نده به‌ئه‌شکی چاوم بشۆم
تاکه‌ی بۆ مۆڵه‌تی ژووانيک ڕام بگرێ پژمین خۆم
که ئه‌تبینم ترس وشه‌رم وهۆش وبیرم لێ وونه
چونکه ئازیز خۆت ئه‌زانی ئه‌وه‌ی بۆی شێتم ژنه!!!
ن.مه‌سعود