بابه‌ت: ڕێگاکانی به‌ده‌ست هێنانی ناخێکی ئارام !
[center]ڕێگاکانی به‌ده‌ست هێنانی ناخێکی ئارام
1- ئه‌گه‌ر گریانت بۆهات بگری..! چونکه گریان ئارام به‌خشی و دڵنه‌واییه
2- پێویسته هه‌موو ڕۆژێک ماوه‌ی 15 خوله‌ک له شوێنێکی بێده‌نگ بمێنیته‌وه
و بیر له‌و کاره بکه‌یته‌وه که له ژیانتدا گرنگه‌و ئه‌ته‌وێت به‌ده‌ستی بێنیت.
3- کاتێک به‌هۆی سه‌رقاڵیته‌وه بیر و مێشکت جه‌نجاڵه ،باشتر وایه له باخچه‌یه‌کدا
پیاسه بکه‌یت تا مێشکت به‌تاڵ بکه‌یته‌وه.
4 - پێویسته له‌گه‌ڵ منداڵاندا یاری بکه‌یت و سه‌یری هه‌ڵس و که‌وتیان بکه‌یت.
5- هه‌وڵ بده بیر له‌سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵکی نه‌که‌یته‌وه‌و ڕازی بیت به ژیان و
کاری خۆت.
6- بۆ بیر چونه‌وه‌ی کێشه‌و گرفته‌کانت خۆت بهباخچهو ڕواندنی گوڵه‌وه خه‌ریک بکه.
7- شپرزه‌یی و په‌ڵه په‌ڵ کردن په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه به‌هه‌ڵه‌کانی ڕۆژانهتانهوه
بۆیه پێویسته زۆر له‌سه‌رخۆو به‌هێمنی هه‌ڵسن به ئیش و کاره‌کانتانه‌وه.
8- گفتوگۆی شیرین و گاڵته‌و گه‌پ و پێکه‌نین له‌گه‌ڵ هاوڕێکانتاندا بکه‌ن،به‌ڵام له‌ئاستی
خۆیدا نه‌ک زیاده‌ڕه‌وی بکه‌ن.
9- له‌کاتی هه‌ست کردن به‌دڵته‌نگی و نائارامی ،سه‌یری وێنه‌و یادگاریه‌کانت بکه.
10- به‌شێوازێکی ئارام و له‌سه‌رخۆ قسه بکه،تا لێدانی دڵت پاڵپه‌ستۆی له‌سه‌ر نه‌بێت.
11- له‌گه‌ڵ که‌سێکدا هاوڕێیه‌تی بکه که جێگه‌ی باوه‌ڕو متمانه بێت،تا بتوانیت کێشه‌کانتی
بۆ باس بکه‌یت که ئه‌وه‌ش نیوه‌ی چاره‌سه‌رو ده‌رکردنی گرێکانی ناخی مرۆڤه.
12- به‌لایه‌نی که‌مه‌وه هه‌فته‌ی جارێک سه‌ردانی هاوڕێ و که‌سه خۆشه‌ویسته‌کانت بکه
بۆ ئارامی و خۆراکی دڵ و ده‌رونت .
13- دڵخۆشکرنی که‌سی به‌رامبه‌رت له‌ڵایه‌ن تۆوه،ئاسوده‌یی و به‌خشیینی وزه‌یه به‌خۆت.
14- گه‌شت و سه‌یران کردن دورتان ده‌خاته‌وه له خه‌مۆکی و دڵه‌ڕاوکێ.
15- گیانی لێبووردنت هه‌بێت و له‌خه‌ڵکی ببوره چونکه لێخۆشبوو‌ن و شادکردنی
دڵی خه‌ڵکی زیاتر وزه به جه‌سته‌کان ده‌دات.
16- هه‌وڵ بده له‌کاتی توڕه بوندا به‌سه‌ر خه‌ڵکی دا توڕه مه‌به توڕه‌یی خۆت
به‌سه‌ر که‌سدا خاڵی مه‌که‌وه،به‌ڵکو له‌شوێنێکی چۆڵ یاخود له‌سه‌ر بانێکی به‌رز بقیژێنه.
17- جڵ و به‌رگی ته‌سک له‌به‌ر مه‌که‌ن و مکیاجێکی زۆر مه‌که‌ن که‌هۆکاری توڕه‌بون
زیاد ده‌کات و بێزار ده‌بن.
18- هه‌وڵ بده له‌کاتی خۆیدا خواردن بخۆ و چێژ له‌خواردن وه‌ربگره،چونکه
ده‌بێته هۆی تێر بون و چاڵاک بوونی به‌شی مێشکی مرۆڤ.
مه‌به‌ست[/center]
ئینسان به‌رگه‌ی گولە ناگرێت
ئیدی نازانم..
چۆن سنگ ئه‌نێت به عیشقه‌وه !!!