بابه‌ت: له بــیـــری خـــۆتــم بــهرهوه
له بیـری خۆتم به‌ره‌وه، مـــــن ناتوانم به‌هار لــه ژێـــر پێـــی تـۆ ڕاخه‌م
نازانم مه‌نزڵگای به‌رزی ئه‌ڤین له دوورگه‌ی دڵی زامدارم بۆ تۆ سازکه‌م
له بیری خۆتم به‌ره‌وه..
ئیتر به‌سه، به‌بێ هودا ئه‌شکی حه‌سره‌ت هه‌ڵڕێژین
بـــهرگی ئازار به بـــاڵای ته‌مه‌نی لاویمان هه‌ڵکێشین
له بیری خۆتم به‌ره‌وه.. چونکه دڵنیام ئازیزه‌که‌م ناگه‌ین به یه‌ک
ناگه‌ین به لوتکه‌ی حه‌زه‌کان
دڵته‌نگ مه‌به، به هێمنی وه‌ره له ده‌رگای دڵمده، دڵی خۆت بۆ خۆت به‌ره‌وه
ووشـهی عــه‌شق و خۆشه‌ویستیش له فه‌رهه‌نگی دڵی خۆتــــدا بسڕه‌وه[/center]
داوای لێبوردن له نوسه‌ر ئه‌که‌م، چونکه ناوه‌که‌ی نازانم
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !