بابه‌ت: زۆر کورت و پڕڕڕ مانا..!!!
[size=16]رۆژێكیان :
سامان ..
زانست ..
ئابڕوو ..
كۆبوونه‌وه و بوو به گفت‌و گۆ له نێوان هه‌رسێكیان
گفت‌و گۆیه‌كه به‌م شێوه‌یه بوو :
سامان ده‌یوت :
من سیحرم بۆ سه‌ر خه‌لك زۆر به‌هێز و گه‌وره‌یه و تروسكایی من
گه‌وره و بچوك بۆ لای خۆی راده‌كێشێ و به هۆی منه‌وه ته‌نگژه‌و
كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت ،،، و له نه‌بوونی من ناخۆشی و
نهكبهت زۆر ده‌بێ ..
زانست ده‌یوت :
من مامه‌ڵه له‌گه‌ل عهقلهكان ده‌كه‌م و كێشه‌كان به حیكمه‌ت
و مه‌نتیق و یاساكان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌م .. من له ململانێی
به‌رده‌وامم له پێناوی مرۆڤه‌كان دژی دوژمنانی مرۆڤایه‌تی
( نه‌زانین و هه‌ژاری و ناخۆشی )
و ئابرووش ده‌یوت :
به‌های منیش زۆر گرانه ونه دهفرۆشرێم و نه دێمه كرینیش ..
ئه‌وه‌ی بمپارێزێ گه‌وره‌ی ده‌كه‌م
و ئه‌وه‌ی فرێم بدا تێكی ده‌شكێنم و زه‌لیلی ده‌كه‌م
كاتێك هه‌رسێكیان ویستیان برۆن ..
پرسیاریان له‌یه‌كتری كرد :
چۆن دووباره یه‌كتری ده‌بینینه‌وه و چۆن ؟
سامان ووتی :
براكانم .. ئه‌گه‌ر ویستتان بێنه سه‌ره‌دانیم ..
له‌و كۆشكه گه‌وره‌یه به‌دوامدا بگه‌رێن دهمدۆنهوه ..
زانست ووتی :
منیش له خوێندنگا و دانیشگای شاره‌زاو زانایان ده‌دۆزنه‌وه
ئابرووش به بێ ده‌نگی مایه‌وه ...لێیان پرسی : تۆ بۆ قسه ناكه‌یت .. :
ئه‌ی تۆ له كوێ بدۆزینه‌وه ... ؟؟
وتی :
من كه رۆشتم زۆر زه‌حمه‌ته گه‌رانه‌وه‌م:
سه‌رچاوه:گه‌نجینه[/size]