بابه‌ت: له‌پیره‌ژنێکم پرسی مانای خۆشه‌ویستی چیه؟؟
[center]له‌پیره‌ژنێکم پرسی مانای خۆشه‌ویستی چیه؟؟
وه‌ڵامی داوه‌و وتی:یه‌که‌م جار گوێم له‌م وشه‌یه بوو ،مناڵبووم ،باوکم ماچی ده‌کردم پێمی ده‌وت خۆشمده‌وێی،ووتم خۆشه‌ویستی:دڵسۆزیه ، میهره‌بانیه ، دڵنیاییه ،باوه‌شێکی گه‌رمه
کاتێک باڵغ بووم و عه‌قڵم پێگه‌یشت نامه‌یه‌کم بینی له‌ژێر ده‌رگای ماڵه‌که‌مان کوڕی جیرانه‌که‌مان ناردبووی عینوانه‌که‌ی ناوی من و ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی (خۆشمده‌وێی)بوو،ووتم خۆشه‌ویستی :جورئه‌ته ، شێتیه
کاتێک کوڕی جیرانه‌که‌م منی ماره‌کرد یه‌که‌م ووشه که‌پێی گووتم(تۆم خۆشده‌وێ)بوو وتم خۆشه‌ویستی:ده‌سه‌ڵاته ، ئیشکردنه ، ئامانجه هه‌روه‌ها ئیراده‌یه
شووم کرد و له‌ڕۆژی دووه‌می زه‌واج پیاوه‌که‌م ماچێکی له سه‌رم کردپێی گوتم من تۆم خۆش ده‌وێت ووتم خۆشه‌ویستی:په‌رۆشیه ، خه‌م خواردنه ، میهره‌بانیه
ساڵێک تێپه‌ڕی یه‌که‌م مناڵم بوو من ماندوو بووم له‌سه‌ر قهرهوێلهکهمڕاکشابووم پیاوه‌که‌م هاته‌لام و ده‌ستی گرتم پێی گوتم تۆم خۆشدهوێووتم خۆشه‌ویستی :سوپاس کردنه ، ڕێزگرتنه ، به‌زه‌ییه ، دڵسۆزیه
دوای تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌نی گه‌نجێتی، ده‌رکه‌وتنی مووی سپی له سه‌رم هه‌روه‌ها ژنهێنانی مناڵه‌کان،پیاوه‌کم به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه سه‌یری قژمی کرد به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه پێی گووتم خۆشمده‌وێی ووتم خۆشه‌ویستی :به‌خشنده‌ییه ، دڵسۆزیه
ته‌مه‌نمان درێژ بوو و پیربووین هه‌مووجارێک پیاوه خۆسه‌ویسته‌که‌م پێم ده‌ڵێ خۆشمده‌وێی ده‌ڵێم خۆشه‌ویستی :وه‌فایه ،باوه‌ڕپێکردنه ،سۆز‌و ئه‌مه‌که ،به‌خشینه
ئه‌مه‌یه خۆشه‌ویستی به‌بچووکی ده‌ست پێ ده‌کات و به‌ره به‌ره گه‌وره ده‌بێت
خۆشه‌ویستی دووره له‌و تاوانانه‌ی که به‌ناوی ئه‌وه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن
ئه م بابه ته م زوور لا‌جوان بوو خوازيارم به دلتــانبيت
سه رجـاوه ::مه‌به‌ست[/center]
ئینسان به‌رگه‌ی گولە ناگرێت
ئیدی نازانم..
چۆن سنگ ئه‌نێت به عیشقه‌وه !!!