بابه‌ت: ســلــێــمانــی
[center]به گه‌نجی قاروونی ناده‌م خاشاکی کوچه‌و کۆڵانی
به دڵ هۆگری ئه‌م شاره‌م ناژین به‌بێ سوله‌یمانی
ئه‌گه‌رچی ، هێنده‌ی باڵدارێ سه‌ربه‌ستیم تیا نه‌چه‌شتوه
هه‌وری بارانی کام وه‌رزه وه‌ک من ئه‌شکی بۆت ڕشتوه؟
ته‌می خه‌می ساته وه‌ختێ هه‌میشه ئه‌گرێ دامێنم
چرای شادی‌م تیا هه‌ڵنه‌کرد تا له‌به‌ر ووشه‌ی ڕامێنم
ئه‌و نیگاره‌ی نیگای منی به‌م خاکه‌وه گرێداوه
ته‌لاری عیشقێکی کۆنه و ئێستا بووه به که‌لاوه
ئازیزانم وه‌کوو ڕۆژگار سه‌راپا گۆڕاوه شێوه‌م
به یادی عیشقی جارانه په‌رۆشی دیداری ئێوه‌م
هه‌ر ئه‌و که‌سه‌م که ئه‌م ناسن بۆ ده‌ست ئه‌نێن به ڕوومه‌وه
درێغ یارانی بێوه‌فا هه‌روا له بیرتان چوومه‌وه
میدیا حسێن[/center]
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=5hLD-o9la7U[/youtube]
ئه‌م هۆنراوه‌یه، هونه‌رمه‌ند (بورهان مه‌جید) کردویه‌تی به گۆرانی.
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !