بابه‌ت: به لافیته‌یه‌کی گه‌وره داوی لێبووردن له‌خێزانه‌که‌ی ده‌کات
[size=16]به لافیته‌یه‌کی گه‌وره داوی لێبووردن له‌خێزانه‌که‌ی ده‌کات
پیاوێکی سعودی دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار هه‌وڵیدا له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی ئاشت ببێته‌وه، به‌ڵام بێ‌سود بوو بۆیه له‌سه‌ر رێگای کۆرنش له شاری خه‌یبه‌ر لافیته‌یه‌کی قوماشی له‌سه‌ر پردێکی رێگای پیاده هه‌ڵواسی و داوی لێبووردنی له خێزانه‌که‌ی کرد.
رۆژنامه‌ی (عه‌کازی) سعودی بڵاویکرده‌وه: پیاوه‌که چه‌ندین جار له رێگه‌ی مۆبایل و نامه پاشان له‌رێگه‌ی چه‌ند که‌سێك هه‌وڵیدا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی ئاشت بێته‌وه، که ماوه‌ی دوو مانگه خێزانه‌که‌ی ماڵه‌که‌ی به‌جێهێشتووه، به‌ڵام خێزانه‌که‌ی رازی نه‌بوو.
له‌به‌رئه‌وه پیاوه‌که بڕیاریدا لافیته‌که له‌شوێنێك هه‌ڵبواسێ که له‌ماڵی باوکی خێزنه‌که‌ی دیار بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی داوی لێبووردنی لێبکات.
شایانی باسه، له‌سه‌ر لافیته‌که‌ی نووسی بووی "لێم ببوره به‌خوا خۆشم ده‌وێت"[/size]
سه‌رچاوه : زاگرۆس