بابه‌ت: هونراوه‌ی نۆێ زۆر خۆش
ڕێم لێ به‌رده باسه‌فه‌ر که‌م
ڕێم لێ به‌رده باسه‌فه‌ر که‌م
بۆ وڵاتی ئه‌وین داران
له پێش ئه‌وه‌ی ڕه‌نج بێوه‌ر بم
وه‌کو ڕه‌نجی مهمی ئالان
ڕێم لێ به‌رده باسه‌فه‌ر که‌م
بۆ وڵاتی بت په‌رستی
با ده‌رباز بم له وڵاتی
پڕ له‌خه‌م و خۆ په‌رستی
له‌م وڵآته تاکوو ئێستا
هه‌ڵ نهکێشام هه‌ناسه‌یه‌ک
نهم نێنیوه دوو خۆشه‌ویست
به ئازادی بگه‌ن به یه‌ک
له‌پێش ئه‌وه‌ی قه‌ده‌ر بێت و
جلی خه‌می ڕه‌ش له به‌ر که‌م
تکا ده‌که‌م ڕێم لێ به‌رده
له‌م وڵاته به‌سه‌فه‌ر که‌م
،،،،،،،،،،،،،،،،،
به‌هه‌ناسه‌م به ساقه‌ت بێ
سه‌یره ئه‌م شاره له‌وه‌ته‌ی ده‌ژیم
من له باوه‌شیا هه‌ر ده‌م ژیاوم
که‌چی گه‌ڕ ڕۆژێ تۆ تێیدا نه‌بی
وه‌کو دۆزه خێک دێته پێش چاوم
خۆ من وام زانی جوانی ڕوخسارت
به‌ته‌نها له نێو دڵما ئه‌سیره
تازه زانیومه که‌وا نێو شاریش
به‌ڕه‌نگ و سیمای تۆۆه دڵگیره
وه‌کو فریشته هه‌تاکو ئێستا
که‌س سه‌ر له عهسقی پاکت ده‌رناکا
هێنده پیرۆزی نه‌ک به‌ته‌نها من
شاریش به‌بێ تۆ ڕۆژێک هه‌ڵ ناکا
کچێ ئه‌م شاره شه‌قام به‌شه‌قام
هه‌ر هه‌مووی تێکڕا جه‌وری تۆ بێ
ڕێشم لێ مه‌گره ئه‌گه‌ر پێت بڵێم
هه‌ناسه‌م سه‌د جار به‌ساقه‌ی تۆبێ
،،،،،،،،،،،
خوادی شاعرێک
که‌سێک بۆ نیه ده‌ستی من بگرێ
بڵێ له پای چی ئه‌م له خۆدانه
من خۆم ده‌زانم ئه‌مڕۆ یا سبه‌ی
ده‌مکوژێ ئێشی ئه‌م دابڕانه
ته‌مه‌ن به‌ره‌و دوا هه‌نگاو هه‌ڵدێنێ
منیش وام له نێو کوڵپه‌ی سووتانه
کچێ خۆ کفری خوام نه‌کردووه
ئاخر له پای چی ئه‌م ئازار دانه
بۆ ڕه‌حمی خودات له دڵدا نیه
دووریت وه‌کو مۆم دام دهگرسێنێ
بۆ چی ناترسی خودای شاعرێک
ڕۆژی دۆزه‌خت پێ بناسێنێ
مردم ئه‌وه‌نده کڕنۆشم هێنا
تۆ بۆ ئه‌وه‌نده بێ سۆز و هه‌ستی
من تازه ڕۆشتم به‌ڵام بههێوام
بتکات به خه‌ڵوز خوای خۆشه‌ویستی
،،،،،،،،،،،،،
گه‌ردنی عه‌شق ئازاکه
وا ئێواره‌یه و دیسان هه‌م شه‌و هات
بۆ خه‌م و پرسه‌ی و شین و بێزاریم
ده‌بێ هه‌م دیسان خه‌م ناخم بخوات
هه‌تا دوای دێ شه‌وی بێداریم
. . .
دیسان هه‌م گریان چاوی دیل کردم
پێکه نینیشم هه‌ر زوو مردوه
هێنده تاریک و سامناک ژورم
شه‌وی دی جوره ڕوی تێم کردووه
. . .
وه‌ک ڕێبوارێکی بێ نیشتیمانیم
ڕێگام تاریک و پڕترسناکه
ده‌فریام که‌وه ئه‌ی خاوه‌ن جوانی
گه‌ردنی عه‌شقی پاکم و ئازاکه
. . .
نه‌ک شه‌وێ ئه‌جه‌ل ڕێگام پێ بگرێ
له‌ناکاو مردن بێ به‌میوانم
تاپێڵوی چاوم له‌یه‌ک نه‌ناوه
وه‌ره بۆ دواجار تێر لێت بڕوانم
،،،،،،،،،
عمران خمبار
[email protected]