بابهت: سەیرترین كوتانی جەستەی پیاوێك
سەیرترین كوتانی جەستەی پیاوێك
تاتۆ ئەمڕۆ بۆتە یەكێكە لە سەیرترین و باوترین مۆدەكانی جەستە، وەك رێگەیەك بۆ بەكارهێنانی جەستە كوتین بەكاردەهێنن، مەبەست بۆ دروست كردنی چەند وێنە و نەخش و شێوەی سەیر و تایبەت. كەچی ئەو نەریەتە ئێستا وەك هونەرێك خۆی دەنوێنێت و كاری لەم جۆرەش بۆ ئەو كەسانەیە لە تەمەنێكی هەرزەكار و بچووكن.
كەچی ئەگەر سەیرێكی ئەو پیاوە بكەین، ئەوەندەی دوو هەرزەكار گەورەیە و خەڵكی هەنگاریایە، ناوی (میسوف)ە و هەڵساوە بە ئەنجامدانی تاتۆ یان جەستە كوتین لەسەرتاپای جەستەی نەوەك بەشێك، ئەوەی سەیر بێ نەخشی تاتۆیەكەی بریتییە لە وێنە و نەخشی ترسناك بۆ ترساندنی كەسانی دیكە.
گولان