بابه‌ت: وته‌ی شاز وجیاواز
1.ئه‌وكه‌سانه‌ی كهبهدوای شادومانی وێلن وئه‌وانه‌ی شادمانی دروست ده‌كه‌ن
2.ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شوێن دنیادا راده‌كه‌ن و ده‌ستیان لئ گیرنابێت وئه‌وانه‌ی دنیا به‌شوێنیان دا راده‌كات وئاوری لئ ناده‌نه‌وه.
3.ئه‌وانه‌ی پاره‌وسامان دروستی كردوون و ئه‌وانه‌ی پاره دروست ده‌كه‌ن.
4.ئه‌وانه‌ی به‌خودی خۆیان فرمێسك ده‌رێژن و ئه‌وانه‌ی فرمێسكی جاوانی تر ده‌سرن.
5.ئه‌وانه‌ی ته‌نها له‌پێناوی خۆیاندا ده‌ژین و ئه‌وانه‌ی له‌پێناوی كه‌سانی تر ده‌ژین.
6.ئه‌وانه‌ی ده‌ژین بۆ مردن و ئه‌وانه‌ی ده‌مرن بۆ ژیان.
7.ئه‌وانه‌ی ده‌خۆن بۆ ئه‌وه‌ی بژین و ئه‌وانه‌ی ده‌ژین بۆ ئه‌وه‌ی بخۆن.
ئه‌وانه‌ی هیج شتێكیان نییه جگه له‌پاره وئه‌وانه‌ی هه‌موو شتێكیان هه‌یه ته‌نها پاره نه‌بێت.
8.ئه‌وكه‌سانه‌ی هه‌زاریان یه‌كسانه به‌سفر و ئه‌وانه‌ی یه‌كیان یه‌كسانه به‌هه‌زار.
9.ئه‌وكه‌سانه‌ی به‌شێكن له‌نه‌خشه‌ی كه‌سانی تر ئه‌وانه‌ی جیهان به‌شێكه له نه‌خشه‌كانیان.
10.ئه‌وانه‌ی دلیان له‌كونی ده‌رزی بجوكتره و ئه‌وانه‌ی دلیان له‌نه‌خشه‌ی هه‌موو جیهان فراوانتره.
11.ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ن جیهان بسوتێنن له‌پێناوی خۆیان دا ئه‌وانه‌ی وه‌كوو مۆم ده‌سووتێن له‌پێناوی مرۆفایه‌تی دا.
12.ئه‌وانه‌ی نرخیان له‌جل و به‌رگه‌كانیان كه‌متره‌و ئه‌وانه‌ی به‌هه‌موو گه‌نجینه‌ی دنیا به‌راورد ناكرێن
هیوادارم به‌دلتان بێت