بابه‌ت: په‌ندی كوردی
**سه‌بر گوڵێکه له باغی هه‌ر که‌سێکدا ناپشکوێ
**پشیله به دارێکدا هه‌ڵناگه‌ڕێ که نه‌توانێ لێی بێته خواره‌وه
**ئه‌م شته سه‌گ بیخوا ،پشیله ده‌ڕشێته‌وه
**شێر پشتت بشکێنێ،به‌ڵام رێوی ده‌مت نه‌لێسێته‌وه
**خه‌رجی له ده‌غڵی زۆرتره
**برینی خه‌نجه‌ر ساڕ‌ێژ ده‌بێ،به‌ڵام برینی زمان ساڕ‌ێژ نابێ
**له گه‌ڵ گوڵ گوڵ به و له گه‌ڵ پێکوڵ پێکوڵ
**سه‌رمایه سه‌ری ساحه‌بی ده‌خوا
**راستی له ئاور رزگارت ده‌کا
**به‌ری رۆژ به بێژنگ ناگیرێ
**گۆڕی به‌غیل ته‌نگه
**ئینسان وه‌ک گا هه‌ر له پێستێکدا نابێ
**توو له ژێر زه‌ویدا نامێنێته‌وه
**دونیا بۆیه خۆشه بێ ده‌رکه‌یه
**حه‌یا قه‌تره‌یه‌که که رژا هه‌ڵناگیرێته‌وه