بابه‌ت: چه‌ند ڕێگایه‌كی ئاسان بۆ شاد كردنی خانمان
١-خانمان پێیان خۆش نی یه میوانی یه ناوه‌ختیان بێت ، له‌به‌ر ئه‌وه كاتی پێویستیان بده‌نێ تا ئاماده ببن ، خۆ ئاماده كردن بۆ خزمه‌ت كردنی میوانه‌كان كارێكی پێویسته .
٢_ له‌گه‌ڵ هاوسهرهكهتا له هه‌موو كاتێكدا گونجاو به ، ئه‌و كات ئه‌بینیت كه ژیان چه‌ند ئاسان و خۆشتر ئه‌بێت .
٣_ هه‌موو ڕۆژێك پرسیار له هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه كه چ كارێكی بۆ ئه‌نجام بده‌ی ؟
٤_كاتێك هه‌ڵه‌یه‌كت لێ ڕوو ئه‌دات ناخۆشحاڵی ده‌ر ببڕه، كاتێكیش كه خه‌تای تۆ نه‌بێت دیسانه‌وه ناخۆشحاڵی ده‌ر ببڕه.
٥_ كاتێك كه بارودۆخ زۆر خراپه پێكه‌نین له یاد مه‌كه ، ئه‌گه‌ر پێبكه‌نیت دنیاش بۆت پێ ئه‌كه‌نێ ، وه ئه‌گه‌ر بگریت بڕوات هه‌بێت كه دنیا به جێت دێڵێت .
٦_ سوپاسی هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه له كۆششهكانیدا وه ئه‌بینیت كه ئه‌م سوپاسگوزارییه تا چ ڕاده‌یه‌ك كاریگه‌ره .
٧_ واهه‌ست بكه كه هاوسه‌ره‌كه‌ت ژنێكی زۆر باشه ، دایكێكی زۆر باش، بوكێكی
باشتر له هه‌موو بوكه‌كان ، وه ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه بیربكه‌یته‌وه ئه‌وا ده‌بێت به‌و كه‌سه كه ئه‌ته‌وێت .
٨_ ڕه‌زیل و پیسكه مه‌به وه بۆ ده‌ستخۆشی كردن له هاوسه‌ره‌كه‌ت دهستو دڵ كراوه به ، به‌ڵام له‌بیرت بێت كه له هیچ باره‌یه‌كه‌وه زیاده‌ڕه‌وی نه‌كه‌ی، ئه‌بێت هاوسه‌ره‌كه‌ت شایسته‌ی وه‌سف و ڕێز لێنان بێت ، ئه‌گه‌ر وانه‌بێت له‌وانه‌یه ئه‌نجامێكی باشی نه‌بێت .
٩_ هانی هاوسه‌ره‌كه‌ت بده له كاره‌كانیدا و یارمه‌تی بده تا توانا شاراوه‌كانی ده‌ربخات .
١٠_ له بری دیاری به نرخ، زیاتر كاتی خۆت بده به هاوسه‌ره‌كه‌ت ، نیشانی بده كه گرنگی پێ ئه‌ده‌ی ، ته‌نانه‌ت له دوای ڕۆژێك كاری سه‌خت ، وه دیاریه‌كی بۆ ببه ئه‌گه‌ر ته‌نها گوڵێكیش بێت ، به‌م جۆره ئه‌و به خۆش ڕه‌فتاری ده‌مێنێته‌وه .
١١_ ئه‌وه‌ش بزانه كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌ت ده‌ڵێت سه‌ری ئه‌یه‌شێت چاره‌ی ئه‌و حه‌بی ئازار شكێن نی یه ، به‌ڵكو زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه.
١٢_ جوانترین ووشه له دنیادا له‌وانه‌یه ( سوپاس ) بێت، به‌ڵام هه‌موو پیاوانی دنیا ئه‌وه ده‌زانن كه نابێت هه‌رگیز چاوه‌ڕوانی سوپاس كردن بن له‌لایه‌ن هاوسه‌ره كانیانه‌وه ، چونكه ئه‌گه‌ر ملوانكه‌یه‌كی ئهلماسیشی بۆ ببات ، به دڵنیاییه‌وه ئه‌ڵێت كه زیاتر حه‌زی له زمرود بووه .
١٣_ هیچ كات له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تدا شه‌ڕ مه‌كه ، چون ڕێی تێ ناچێت شه‌ڕی لێ ببه‌یته‌وه، وه هه‌وڵ بده ڕه‌خنه‌كانت له‌سه‌ر پارچه كاغه‌زێك بنوسیت و له‌گه‌ڵ گوڵێكدا بیده‌یتێ .
kurd max