بابه‌ت: *-*قژت مه‌بڕه*-*
قژت مه‌بڕه
تاڵی قژت ترپه‌ی دڵ و گیانی منه ...
کاڵی پرچت
وه‌ک هه‌ناسه‌ت
شنه بایه‌کی هێمنه ...
چۆن دڵت دێ
بۆ نازانی چه‌نێ جوانی پێ به‌خشیوی ...
په‌نجه‌کانم ئاخر چه‌ند جار
به پرچتا دایپۆشیوی ...
گیانه قژت لانه‌یه‌که
بۆ فرمێسکی شیعره‌کانم ...
هۆگرێکه
رۆح ئه‌داته په‌نجه‌کانم ...
قژت نه‌بێ ئیتر چی بێ که نازی شیعرم هه‌ڵبگرێ ...
قژت نه‌بێ کێ ئاوازی په‌نجه‌کانم باوه‌ش بگرێ ...
قژی مه‌بڕه
شاری یاری ده‌ستی منه ...
له به‌ر بادا
هاتو چۆکهی ژیله‌مۆیه‌کی هێمنه ...
قژت مه‌بڕه
سه‌بووری زامی دڵێکه ...
ئیلهامگهیهکی پڕ شیعره
جێژوانی شاعیرێکه ...
شیعری : ده‌رباز یونس