بابه‌ت: وشه‌ی (عه‌شق) له چییه‌وه هاتووه و مانای چییه؟
[size=16]ره‌نگ بێت رۆژانه وشه‌ی (عه‌شق)مان به‌رگوێ بكه‌وێت، به‌ڵام ئاخۆ ده‌زانین وشه‌كه له بنچینه‌وه له چی هاتووه و ماناشی چییه؟ له‌وانه‌یه زۆربه‌مان له‌مباره‌وه بێئاگابین، ره‌نگه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌شی كه خۆیان به عاشق ده‌زانن له‌مه بێخه‌به‌ر بن. بۆیه به باشم زانی لێره‌دا بۆ خوێنه‌رانی دوورگه‌ی روون بكه‌مه‌وه كه وشه‌ی عه‌شق له چییه‌وه هاتووه و به‌مانای چی دێت. (عه‌شق) له وشه‌ی (عه‌شه‌قه)ی عه‌ره‌بییه‌وه هاتووه. ئه‌مه‌ش بنچینه‌كه‌یه‌تی. هه‌روه‌ها (عه‌شه‌قه) له زمانی عه‌ره‌بیدا به‌مانای (لاولاو) دێت. مه‌به‌ست لێی گوڵی لاولاوه، كه گوڵێكه توانی ئه‌وه‌ی هه‌یه به شته‌كاندا هه‌ڵبگه‌ڕێت و له شته‌كان بئاڵێت. جا (عه‌شق) واته: لاولاو..واته: هه‌ڵگه‌ڕان و تێكئاڵان به جوانی یار و دڵسۆزی دڵبه‌ر. (عاشق)یش وه‌ك لاولاو به به‌ژن و باڵای مه‌عشوقه‌كه‌یدا هه‌ڵده‌گه‌ڕێت و لێی ده‌ئاڵێت. جا له‌به‌رئه‌وه‌ی دڵی عاشق به مه‌عشوقه‌كه‌یدا ده‌لكێت، ئیدی عاشق دڵی لای خۆی نامێنێت و هه‌میشه دڵی لای مه‌عشوقه‌كه‌یه‌تی.[/size]
[right][/right]