بابه‌ت: گه‌وره‌ترین و درێژترین ئه‌مبولانسی جیهان !
گه‌وره‌ترین و درێژترین ئه‌مبولانسی جیهان له مه‌راسیمێك له دوبه‌ی كه‌وته كار.
ئه‌و ئه‌مبولانسه له كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان تۆمار كراوه كه له جۆری خۆی بێهاوتایه.
به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری خزمه‌تگوزاری ئه‌مبولانس (خه‌لیفه‌ی كوڕی درای) گوتوویه‌تی: " درێژیی ئه‌و ئه‌مبولانسه 20مه‌تره و 45 بریندار له خۆی ده‌گرێت و ژووری چاودێری تایبه‌تی و نه‌شته‌رگه‌ری و په‌رستارانی به جیا هه‌یه و شوێنی برینداره سووكهكانیشی هه‌یه"
ئه‌و ئۆتۆمبێله به مانگی ده‌ستكرد به‌ستراوه‌ته‌وه و به‌هۆی ئینته‌رنێته‌وه له رێگه‌ی كامیراوه په‌یوه‌ندیی به‌نه‌خۆشخانه ده‌كات بۆ یارمه‌تی وه‌رگرتن له‌پزیشكه پسپۆره‌كان بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری.
خه‌لیفه گووتیشی: "بیرۆكه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌مان داڕشتووه و داومانه‌ته كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانی بۆ ئه‌وه‌ی بۆمان دروستی بكات و له‌م چه‌ند رۆژه كاره‌كانی ته‌واو بووه و تێچووی گه‌یشتۆته میلۆنێك دۆلار و 25 ئامێری پێشكه‌وتووی تێدایه".
ئۆتۆمبێله‌كه له شێوازی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی بچوك درووستكراوه و دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری، نه‌خۆشه‌كه ده‌گوازرێته‌وه بۆ ژووری چاودێری تایبه‌تی.
سه‌رچاوه: jebar.info
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !