بابه‌ت: ماڵئاوا.. هاورێیان
[size=16]ماوه‌یه‌كی زۆر دڵم وابه‌سته‌ی ئه‌م یانه‌یه ببوو، ئیستاش هه‌مان هه‌ستم هه‌یه و هه‌ر دڵم هۆگریه‌تی، چونكه كه‌سانێكم لێره ناسی كه تا مردن له یادیان ناكه‌م، كۆمه‌ڵێك هاوڕێی خۆشه‌ویست، هاوڕێی باش...
* من كاتێك له‌م یانه‌یه بومه ئه‌ندام ناخۆشترین ساته‌كانی ته‌مه‌نم بوو.. به‌ڵام له كاتێكدا خۆم لێره ئه‌بینیه‌وه هه‌ستم به دڵنه‌واییه‌ك ئه‌كرد، هه‌ستم ئه‌كرد كه كه‌سێك هه‌یه و له‌و ناخۆشیه ده‌ستم ده‌گرێت و ڕزگارم ئه‌كات، چونكه ته‌نها یانه بوو دڵنه‌وایی ئه‌كردم و ناسۆری بیر ئهبردمهوه..
* ئێستاش سات له دوای سات خۆشه‌ویستیم بۆ ئه‌م ماڵه‌ی خۆم به گڕو تینتر ئه‌بێت.. هه‌رگیز بڕوا ناكه‌م رۆژێك دابێت من لێی بێزاربم.. ئه‌گه‌ر لێشی دابڕێم دڵنیام ناتوانم له‌بیری خۆمی به‌رمه‌وه..
* هاوڕێیان... من به‌هۆی هۆكارێكی تایبه‌ت به خۆم ناتوانم سه‌ردانی یانه بكه‌م و لێتان داده‌بڕێم، ڕه‌نگه بۆ هه‌میشه بێت و ڕه‌نگه...!!
* ئه‌گه‌ر لێره دڵی هه‌ر ئازیزێكم ڕه‌نجاندبێت، داواكارم به گه‌وره‌یی خۆی بمبورێت.. بڕوا بكه‌ن خۆشه‌ویستیه‌كی بێ سنورم هه‌یه بۆ سه‌رجه‌م هاوڕێیانم لم ماڵه پڕ سۆز و موحیبهتهدا..
* نازانم چۆن هه‌ستی خۆمتان بۆ ده‌ربڕم ...!!
پێتان ئه‌ڵێم خوتان له‌گه‌ڵ.. ژیانتان پڕ بێت له كامه‌رانی، چوار وه‌رزی ته‌مه‌نتان بههاربێت.. انشاالله داهاتوویه‌كی گه‌ش و ئاسوده باوه‌شی بۆ كردونه‌ته‌وه...
* زۆر سوپاس بۆ ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه لێره خوا حافیزیم لێ ئه‌كه‌ن و كاتم نامێنێت وه‌ڵامیان به‌مه‌وه ..[/size]
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم