بابه‌ت: کوردێک ده‌بێته به‌رێوه‌به‌ری گــــۆگـــــڵ..!!
ڕۆژ دوای ڕۆژ توانا و لێهاتوویی تاكی كورد له بواره جیاجیاكاندا زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه بۆ هه‌موو گه‌لانی جیهان ڕوونده‌بێته‌وه كه سه‌ره‌ڕای ژێرده‌سته‌یی و چه‌وسانه‌وه، لاوی كورد هه‌رگیز بێ هیوا نه‌بووه، به هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بۆی ڕه‌خسا بێت ویستویه‌تی به‌رپه‌رچی پڕوپاگه‌نده‌ی دوژمنانی بداته‌وه و ئه‌وه
بسه‌لمێنێت كه كورد هه‌میشه نه‌ته‌وه‌یه‌كی زیندووه.
بێگومان هه‌موومان بایه‌خی گه‌وره وێبگه‌ڕی جیهانی (Google) ده‌رك پێده‌كه‌ین، گرنگی ئه‌م وێبگه‌ڕه به جۆرێكه كه زۆربه‌ی شاره‌زایانی بواری IT له‌و بڕوایه‌دان كه ئینته‌رنێت به‌بێ Google وه‌ك ناوێكی بێ ناوه‌رۆك وایه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێك كه ئاژانسی ئایتی نیوزی ئێرانی بڵاویكردۆته‌وه، بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌ڕێوه‌به‌ری ئێستای Google به شێوه‌ی كاتی ده‌ست له‌كاره‌كه‌ی بكێشێته‌وه و بۆ ماوه‌یه‌كی دیارینه‌كراو پشوو بدات، له جێگاكه‌یدا، ئومێد كوردستانی كه یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی Google و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه وه‌ك جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و وێبگه‌ڕه جیهانییه كارده‌كات، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری تازه‌ی Google ده‌ستبه‌كار بێت.
ئومێد كوردستانی هاوڵاتییه‌كی كوردی دانیشتووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه، یه‌كێكه له پسپۆرانی بواری IT له جیهاندا، به‌هۆی ئه‌وه‌وه زمانی كوردی وه‌ك یه‌كێك له زمانه زیندووه‌كانی جیهان له Googleدا دیاریكراوه و ئاڵای كوردستانیش له ڕیزی ئاڵای وڵاتاندا له‌و وێبگه‌ڕه‌دا دانراوه.
سه‌رچاوه
zmnako.com
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !