بابهت: یەك زەردێنەی هێلكە 200 ملگم كۆلیستیرۆلی تێدایە
یەك زەردێنەی هێلكە 200 ملگم كۆلیستیرۆلی تێدایە
زەردێنەی هێلكە Egg Yolk مادەی زۆر بەسوودی تێدایە لە ڤیتامین و كانزای گرنگ، بەڵام رێژەیەكی بەرزی لە چەوری بە شێوەی كۆلیستیرۆل تێدایە كە بە تێكرایی دەگاتە نزیكەی 200 ملگم لە هەر زەدرێنەیەكدا. ئەمە وا لە زۆر كەس دەكات لەوانەی كە پارێزیان هەیە لە چەوری و كۆلیستیرۆل كە خۆیان بەدوور بگرن لە خواردنی زەردێنەی هێلكە. مرۆڤی ئاسایی نابێ رۆژانە پتر لە 300 ملگم كۆلیستیرۆل لە خۆراكیدا هەبێت، واتە ئەگەر رۆژانە یەك زەردێنەی هێلكە بخوات دەبێ ئاگاردی ئەو خۆراكانە بێت كە چەوری تێر و كۆلیستیرۆل لەخۆدەگرن وەكو جەرگ، گۆشتی سوور، كەرە، شیری فول كرێم،پەنیری كرێم، سەرتوو و قەیماغ. ئەو كەسانەی كە ئاستی كولیستیرۆلی خوێنیان بەرزە یان پترە لە 200 ملگم لە هەر 100 سانتیمەتر سێجای خوێندا دەبێ خواردنی زەردێنەی هێلكە كەم بكەنەوە بۆ هەفتانە تەنها یەك یان دوو زەردێنە لەگەڵ پارێز لە سەرچاوە خۆراكییەكانی تری كۆلیستیرۆل. هەروەها ئەو نەخۆشانەی كە دەبێ پارێز بكەن لە خواردنی زەردێنەی هێلكە بریتین لە: نەخۆشانی شەكرە، نەحۆشانی دڵ، نەخۆشانی پەستانی خوێنی بەرز، پیاوە قەڵەوەكان لەپاش تەمەنی 35 ساڵی، جگەرەكێشەكان.
gulan