بابهت: شەكەتی دەروونی و ئارەزووی خواردن
شەكەتی دەروونی و ئارەزووی خواردن
كفتی یان شەكەتی دەروونی (سترێس Stress) وا لە زۆر كەس دەكات كە پەنا ببەنە بەر زیاد خواردنی شیرینی و چەوری، ئەمە هەستێكی خوشیان دەداتێ بەڵام هەرگیز شەكەتییەكەیان سووكتر یان چارەسەر ناكات، هەندێك كەسی دیكە لەكاتی سترێسدا جگە لە زیاد خواردنی شیرینی و چەوری پەنا دەبەنە بەر زیاد جگەرەكێشان و زیاد خواردنەوەی ئەلكهول و تەندروستییان بە جارێك دەخەنە مەترسییەوە، بە مانایەكی تر هەوڵ دەدەن كە بە خواردنی شیرینی و چەوری وەكو هەڵاتن لە شەكەتی دەروونی بەكاربێنن، لە لایەكی دیكەدا كێشی لەشیان زیاد دەكات بێ ئەوەی كە دەركی پێ بكەن تا ئەو كاتەی كە مەسەلەكە دەگاتە قەڵەوی. زۆر جار بوونی شەكەتی دەروونی بەتایبەتی ئەگەر بەردەوام بێت لەو كەسانەی كە كێشیان زیادە یان قەڵەون مەسەلەی دابەزاندنی كێش و چارەسەركردنی قەڵەوی زۆر سەخت دەبێت لەو كاتەی كە دابەزاندنی كێشی لەش و ریجیمی خۆراك ورەی بەهێزی دەوێت. ئەمە راستییەكی زانستییە كە شەكەتی دەروونی تا رادەیەكی زۆر كۆنترۆلی ئارەزووی خواردن دەكات، بەڵام خەڵك جیاوازن لە كاردانەوەیان یان گۆڕان لە ئارەزووی خواردن و هەڵبژاردنی جۆری خواردن لەكاتی سترێسدا. لەكاتی سترێسدا وا باشترە كە بە خۆراك مامەڵەی لەگەڵدا نەكەیت بەڵكو بە وەرزش یان سەیركردنی فیلمێك یان گوێگرتن لە مۆسیقا یان هەواگۆڕی یان سەردانی برادەران شەكەتییەكەت سووكتر بكەیت، دەشتوانینت كە میوە لەجیاتی خۆراكی چەور و شیرین بخۆیت.
gulan