بابهت: به شى سێی هەڵبژاردەیەک لە شعرەکانم (کۆتابەش)
[center]به شى سێی هەڵبژاردەیەک لە شعرەکانم (کۆتابەش)
سڵاو هاوڕێیانم ئەم کاتەتان باش جاريكى ديــكـه هەڵبژاردەیەک لە شعرەکانم بۆ ئامادە کردون هیوادارم کەبەدڵ تان بێت
[/center]
[center]
لێم ببوورە
ئەی ڕووناکی دڵی شەیداو خەندە بەخشەکەی لێوانم
ئەمجارەشیان لێم ببوورە بەتاسەوەلات میوانم
ھێندەلەدووری تۆ ژیام بەگومانم لەژیانی خۆم
ئێستاش ھاتوم تاپێت بڵێم تاسەر ئێسقان ئاشقی تۆم
بەس ئەمجارە لێم ببوورە لەدڵەوە تکا ئەکەم
گیانە بەدڵ خۆسم دەوێیت رۆحی خۆمت فیدا ئەکەم
مەلی خۆزگەی دڵم مەکوژە وەک کۆترێک وێڵی رێتە
وەرە رووناکییەکەت دەر خە دڵم بۆتۆ وەک و شێتە
کاتێک ھاتی ملوانکەیەک پڕلەھەستت لەمل دەکەم
لێی ئەنووسم لێم ببوورە من ھەڵەبووم ھەناسەکەم
*♥*♥*♥*♥*رۆژان نەوزاد*♥*♥*♥*♥*
مردن
مەگرە رۆژگار و ژیان بەقورسی
رۆژێک دێت کەوا ھەمومان ئەمرین
رێگای راست بگرە بێ درۆو چەوتی
ھەر کاریک ئەکەیت با دڵنیابیت
چەندە دور بروات خۆری تەمەنت
مردن بێباکە لەدوا کەوتنت
بچیتە جێیەک چۆڵ و کەس نەزان
ئەکەوێتە دوات مردنی بێزمان
گەر لەھەزار شوێن خۆت بشاریتەوە
مردن لەدوت دێت ئەت دۆزێتەوە
*♥*♥*♥*♥*رۆژان نەوزاد*♥*♥*♥*♥*
سەیرە
سێبەرێکی دوری لەمن لەشەوەزەنگی تاریکا
تۆنایەیت سەردانم بکەیت خۆجەند جارێک کردم تکا
ھەناسەکەم خۆکەچی تۆ کۆچیک نەبوو ئاسانو سوک
چوار وەرزی کردم بەخەزان بومەداری زەردو وشک
دەگوڵم جارێک وەرە باخەڵکی نەڵێن بێوەفا
یان پێم بڵین تۆ بۆ دەگریت خۆھەست بەخرۆسانت ناکات
سەیرە خۆ رۆژ زۆر تێپەڕی من وەک جاران لەژیانام
نەمردووم و لەدوای کۆچت لەکۆشی خەم و ئازارام
*♥*♥*♥*♥*رۆژان نەوزاد*♥*♥*♥*♥*
خیانەت
وشەکانت تیرێکی ژەنگاویبون بۆ دڵ
فریوت دام بۆتۆ بژیم تا ئەو رۆژەی ئەچمە ژێر گڵ
تۆ درۆزن و بێ ھەست بویت لەبەرام بەر وشەکانم
خیانەت کارو پڕمەبەست بوی لەنێو لانەی خەونەکانم
دەپێم بڵێ کێیە وەکمن لەگەڵ خەمەکانت بژی
ھەمیشە دڵت باتەوە و بۆ ئازارەکانت بگری
ھەستم نەکرد رۆژێک دادی کە بتوانم بیتۆ بژیم
کەچی ئیستاکە بەتاسەم دور لەدیداری تۆ بژیم
*♥*♥*♥*♥*رۆژان نەوزاد*♥*♥*♥*♥*
کاتەکانم
ھەموو رۆژی کاتەکانم بە خەیالت ئەبەمە سەر
لەبی تۆی ھەموو رۆژی سەردانمەکەن خەم و ئازار
گەر ئەت زانی من شەوانە چاند بۆدیدارت شیواوم
لەناو ئەشقی پر لەزامت لەسوچی تەنھای ماوم
تو خوا گولم ئیتر بەسە ھیند ئازارم مەدە
لەناو گیژاوی پر لەخەم بیکەسو گیرۆدەم مەکە
بەجیت ھیشتم وات دەزانی ھەست بەتەنھای تۆناکەم
نەت دەزانی کەبەبی تۆم ھەست بەخۆشی ژیان ناکەم
*♥*♥*♥*♥*رۆژان نەوزاد*♥*♥*♥*♥*
ھەناسەکەم
ئەم بەیانیە بە شەمالی ھەناسەی تۆ بوو کەھەستام
تامەزرۆیی بینینت بوم لەبەر پەنجەرەکەم وەستام
باشبزانە بۆ ھەمیش خۆشم دەوییت ھەناسەکەم
خۆ ئەگەر خۆشەویستیت نەبیت تاویک لەژیان ھەلناکەم
ئاسودەی رۆحی منە بینینی خەندەی لیوانت
زۆر لەسەر خۆ مەستم دەکات تیری جوانی نیگاکانت
ئەشقت لەدلی دەر کردم خەمی ژیان بی ھیوای
ئاوابون ناخۆشیەکانم تۆ شادیمی ئاوانابی
دلنیابە گەر جێـم بێڵی دەبمە داریکی وشک و زیز
ئاویتەی ھیچ رۆحیک نابم وەک گەلای زەردی پایز
نەکەیت رۆژیک تەنھام بکەیت وەک خۆری ئیواران
لەھەناسە خۆشەویست تر رۆح و دلمت بەقوربان
*♥*♥*♥*♥*رۆژان نەوزاد*♥*♥*♥*♥*
ببوورە
ببوورە بێزارت ئەکەم خۆئەزانم شەوە زەنگە
ببوورە کەئێستا ھاتوم خۆئەزانم کات درەنگە
بەڵام ھاتوم تاپێت بڵێم چ ئێشێک وەک دوری تۆیە
تۆ کە لەگەڵ دڵم ئەژیت تەنھا سەبوریم بەتۆیە
تۆ تاکە کەسی لەدڵما دڵم نادەم بەکەسی تر
ئێستاش ھاتوم تاپێت بڵێم تو خوا گوڵم نەمکەیت لەبیر
*♥*♥*♥*♥*رۆژان نەوزاد*♥*♥*♥*♥*
وشەکانت
دەنگی تۆ لەناو مێشکم دا بەرز دەبێ و بڵند دەبێ
وشەکانت فەلسەفەیە و لەسەر زارم پەرەدەگرێ
ئەو ژوانەم لەبیر ناچێت بەھێمنی قسەت دەکرد
ھەرشتێکت لاجوانبوایە بەنسکی ناوت دەبرد
دیداری تۆم زۆر پێخۆشە ھاورێی خۆشی و ناخۆشیتم
ئاوێتە بوی لەگەڵ رۆحم ئەشقی بەوەفایتم
*♥*♥*♥*♥*رۆژان نەوزاد*♥*♥*♥*♥*
بەهیوام شعرەکانم بەدڵی ئێوە بێت
[/center]
ئینسان بهرگهی گولە ناگرێت
ئیدی نازانم..
چۆن سنگ ئهنێت به عیشقهوه !!!