بابه‌ت: له سۆزانه‌وه بۆ زى زى
زى زى
كه‌ى دێیته‌وه
له‌و چاوه‌روانیه پڕ ئه‌ندێشه‌دا
له‌م خه‌زانه بێ ئومێدییه‌دا
له‌م زیندانه ئینفرادییهدا
له‌م ته‌نیایى و كڵۆڵییهدا
سه‌رهه‌نگ ئازاد بكه‌ى
بهباوهشى فیرده‌وسى
خۆتى شاد بكه‌ى
له ژانى شه‌وانى بێ تۆیى
ڕزگارى بكه‌ى
زى زى
ده‌بگه‌ڕێوه
له‌م ژینه تاریكستانه سه‌رایه‌دا
له‌م كه‌رنه‌ڤاڵه
دژوار‌و سه‌خته‌دا
له هه‌نسكى ساته‌كانى
گریانى پڕ سۆزى دا
له‌م مه‌مله‌كه‌ته
ئاوێته بووهى خه‌ما
ده‌ربازى بكه
تۆ ئه‌ى كچى به‌رده‌وامى
نیو شیعره‌كانى
ئه‌ى جوانى
له جوانیش جوانتر
له‌م دۆزه‌خه فیراقییه دا
فریاى كه‌وه
نه‌بادا ناوى تۆش
له تابلۆى ئه‌وینى دا
بسریته‌وه .......بسریته‌وه
7.1.2010
شیعرێكی فارس شيخانى ، بهدهستكارییهكی بچوكه‌وه .