1 (دەستکاری کراوە: سه‌هه‌ند 2010-01-07 10:44:03)

بابه‌ت: ئه‌و پیاوه‌ى خاوه‌نى زۆرترین منداڵ و نه‌وه‌ بوو !!

http://kurdup.com/up/uploads/picture/a9e6939f90.jpg

عه‌زیز فه‌قێ یوسف كه‌ ناسراوه‌ به‌عه‌زیز یه‌ك چاو، ئه‌و پیاوه‌ى خاوه‌نى زۆرترین منداڵ و نه‌وه‌ بوو له‌ده‌ڤه‌رى سۆران و باڵه‌كایه‌تى، شه‌وى (14/12/2009)، به‌نه‌خۆشی كۆچى دوایكرد.
عه‌زیز فه‌قێ له‌ساڵى (1926) له‌شارى هه‌ولێر له‌دایكبووه‌و ساڵى (1955) روویكردۆته‌ ناوچه‌ى باڵه‌كایه‌تى و له‌شارۆچكه‌ى گه‌لاڵه‌ نیشته‌جێده‌بێت، هه‌روه‌ك رزگار-ى كوڕى كۆچكردو بۆ كوردستانی نوێ وتی: كاتی خۆی باوكم له‌هه‌ولێر كچێكى خۆشده‌ویست، له‌و كاته‌دا كێشه‌ى بۆ دروست ده‌بێت و شارى هه‌ولێر به‌جێده‌هێڵێت و روویكردۆته‌ ناوچه‌ى باڵه‌كاێیه‌تى، وتیشی: باوكم خاوه‌نى چوار ژنه‌ كه‌ (31) منداڵى دواى خۆى جێهێشت (20 كوڕو 11كچ)ین و ئێستاش خاوه‌نى (299) نه‌وه‌یه‌ كه‌ (205) كوڕو (94) یان كچن!!
عه‌زیز فه‌قێ جگه‌ له‌وه‌ى به‌كه‌سایه‌تییه‌كى به‌رچاوى سنووره‌كه‌ ئه‌ژمار ده‌كرێت، هه‌روه‌ها به‌یه‌كه‌م شۆفێری ئۆتۆمبێل له‌سنوورى باڵه‌كایه‌تى داده‌نرێت! بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ره‌تایى ساڵى چله‌كاندا ئۆتۆمبێلى هێناوه‌ته‌ ناحیه‌ى گه‌لاڵه‌و باڵه‌كایه‌تى كه‌ ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ له‌ته‌خته‌دار دروستكرابوو كه‌ جۆرى (په‌ست) بووه‌، به‌ كۆچی دوایشی مام عه‌زیز پرسه‌ی له‌هه‌ولێرو سۆران بۆ داندرا.

zmnako.com

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو

کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

2

وه‌ڵام: ئه‌و پیاوه‌ى خاوه‌نى زۆرترین منداڵ و نه‌وه‌ بوو !!

31 مندااااااااااڵ خوالێی نه‌ستێنێ كه‌واته‌ گه‌ڕه‌كێك
دروست ده‌كه‌ن سوپاس بۆ بابه‌ته‌كه‌ت كاك سه‌هه‌ند

3

وه‌ڵام: ئه‌و پیاوه‌ى خاوه‌نى زۆرترین منداڵ و نه‌وه‌ بوو !!

Aras_barca نووسی:

31 مندااااااااااڵ خوالێی نه‌ستێنێ كه‌واته‌ گه‌ڕه‌كێك
دروست ده‌كه‌ن سوپاس بۆ بابه‌ته‌كه‌ت كاك سه‌هه‌ند

http://www.kurdupload.com/images/9AKd1349200352/564857_288881027887572_2144180606_n.jpg

4

وه‌ڵام: ئه‌و پیاوه‌ى خاوه‌نى زۆرترین منداڵ و نه‌وه‌ بوو !!

والله هێشتان که‌مه‌:D
خوا زياتری بداتێ:D

خویێندڕايه‌وه‌..

5

وه‌ڵام: ئه‌و پیاوه‌ى خاوه‌نى زۆرترین منداڵ و نه‌وه‌ بوو !!

[size=16]باشه‌ تۆ بڵێی هه‌موو منداڵه‌کانی خۆی ناسیبێته‌وه‌ باوه‌ڕ ناکه‌م،،،،
چونکه‌ زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ منداڵیان زۆره‌و هه‌ندێ له‌ منداڵه‌کانیان ناناسنه‌وه‌.[/size]

http://www.kurdupload.com/images/y4Lf951392892665/sss.jpg

6

وه‌ڵام: ئه‌و پیاوه‌ى خاوه‌نى زۆرترین منداڵ و نه‌وه‌ بوو !!

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان هاوڕێیان،
کاک ڕابه‌ر منیش بڕوام وایه‌ ناوه‌کانی تێکه‌ڵ کردوون:)