بابه‌ت: خواردنى سپێنه‌ى هێلكه سوودمه‌نده بۆ کەمبوونەوەی فشاری خوێن
به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌ك كه توێژه‌وه‌ران له بوارى خوارده‌مه‌نییه‌كان له ئه‌مریكا ئه‌نجامیانداوه، ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه خواردنى هێلكه سوودى زۆره بۆ ته‌ندروستى مرۆڤ، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه هێلكه پڕیه‌تى له ڤیتامینه‌كانى (B)و (D) كه دوو ڤیتامینه ده‌بنه هۆى پاراستنى ته‌ندروستى دڵ‌و گۆڕینى زۆرێك له ماده زیانبه‌خشه‌كانى به ماده كه‌م زیانه‌كان، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه رێژه‌یه‌كى زۆر له ماده ئاسنینه‌كانى تێدایه.
هه‌ر له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا هاتووه، رۆژانه بە خواردنى یه‌ك هێلكه ده‌توانرێت (11%)ى پێویستى له‌شى مرۆڤ له ڤیتامینه‌كان له‌و رۆژه‌دا دابینبكرێت.
ئه‌و توێژه‌ره‌وانه له میانه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كانیاندا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ش كه خواردنى هێلكه ده‌بێته هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى كۆلیسترۆڵ له له‌شى مرۆڤ، هه‌روه‌ك ئاشكراشیانكردووه، خواردنى سپێنه‌ى هێلكه سوودمه‌نده بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئەگەری توشبوون گرفتەکانی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن‌و هاوکات سوودى زۆریشى هه‌یه بۆ چاوه‌كان، ئه‌مه‌ش به‌هۆى بوونى جۆرێك له پرۆتین له سپێنه‌ى هێلكه.
KURDSAT_TV