بابه‌ت: دایكێكو منداڵه‌كه‌ى دواى مردنیان زیندووده‌بنه‌وه
دایكێكو منداڵه‌كه‌ى دواى مردنیان زیندووده‌بنه‌وه
ژنێکی دوو گیانی ئه‌مریكی پێشئه‌وه‌ى منداڵه‌كه‌ى له‌دایك ببێت دهمرێتو هاوکات منداڵه‌كه‌ش ده‌مرێت، به‌ڵام دواى ماوه‌یه‌كى كه‌م هه‌ردوكیان زیندوو ده‌بنه‌وه.
ته‌له‌فزیۆنى كاى كاى ئه‌مریكى له هه‌واڵێكدا بڵاویكرده‌وه، ژنێكى گه‌نجى دانیشتووى ویلایه‌تى كۆلۆرادۆ، له‌كاتى نه‌شته‌رگه‌ریى تووشى جه‌ڵده‌ى دڵ دهبێتو ده‌ستبه‌جێ دڵى له لێدان دهكهوێتو منداڵه‌كه‌شى گیانله‌ده‌ستده‌دات، به‌ڵام دواى ماوه‌یه‌كى كورت، ژنه‌كه دڵى ده‌كه‌وێته‌وه لێدان‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ى بۆ ته‌واو دهكرێتو منداڵه‌كه‌ش دواى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستكرد دێته‌وه ژیان.
سه‌باره‌ت به‌م حاڵه‌ته دكتۆره‌كان سه‌ریان سوڕماوه‌و هیچ زانیارییه‌كیان نیه له‌باره‌ى چۆنێتى رودانى جه‌ڵده‌ى دڵی دایکەكهو گەڕانەوەی خۆی کۆرپەکەی بۆ ژیان.
KURDSAT_TV