بابه‌ت: ستار ئه‌كادیمی (Star Academy
url=http://kurdup.com/up][/url]
[size=16]له چاوپێكه‌وتنێكدا كه له‌گه‌ڵ دكتۆری ئیسرائیلی (مالحوم ئهخنوف) خاوه‌نی بیرۆكه‌ی ستار ئه‌كادیمی ساز درابوو، زۆر بهڕاشكاوانهو بێ نهێنی ئه‌م خاڵانه‌ی تێدا خرانه ڕوو:
پ: ئه‌مڕۆ هه‌ست و شعورت چییه كاتێك گه‌وره‌ترینی ئاواته‌كانت هێناوه‌ته‌دی؟ ئه‌ویش كه بڵاوبوونه‌وه‌ی (ستار ئه‌كادیمی)یه له نێو وڵاتی ئیسلام دا؟
ههستێكهو وه‌سف ناكرێت... به‌ڵام زۆرێك له ته‌مه‌نمانی برد تا توانیمان بهمهبهستهكهمان بگه‌ین.
پ: مه‌به‌ستت چییه به‌وه‌ی كه ده‌ڵێیت زۆرێك له ته‌مه‌نمانی بردووه؟
به‌ڵێ چهندساڵانێكی زۆری برد تا توانیمان له وڵاتانی ڕۆژئاوادا جێی بۆ بكه‌ینه‌وه‌و ڕه‌واجی بۆ په‌یدا بكه‌ین، پاشانیش بۆ وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان، وه ئێمه ده‌مانزانی كه بیرۆكه‌كه‌مان ده‌بێته باشترین نه‌خشه له ڕێڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل دا.
پ: چۆنه وا ئێوه به‌و شێوه دڵنیا بوون له سه‌ركه‌وتویی و ڕه‌واجی بیرۆكه‌كه‌تان؟
چونكه ئێمه ده‌زانین كه ئه‌مڕۆ موسڵمانان له ئایینه‌كه‌یان دوور كه‌وتونه‌ته‌وه، وه له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ده‌بینین كه لاوی موسڵمان ئه‌مڕۆ مه‌یلی به‌لای پابه‌ندبوون به ئیسلامه‌وه زیاتر ده‌بێت، ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر ببێته دیارده‌یه‌ك و گه‌وره ببێت سه‌ری ئیسرائیل ده‌خوات.
پ: بۆچی سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه (ستار ئه‌كادیمی) هۆكار بێت بۆ گه‌یشتن به موسڵمانان؟
چونكه ئێمه مه‌به‌ستمانه و ده‌مانه‌وێت له ئایینه‌كه‌یان دوور بكه‌ونه‌وه.
پ: ئێوه دوای ستار ئه‌كادیمی نه‌خشه‌ی چیتر ئه‌كێشن بۆ هێرش كردنه سه‌ر ئیسلام؟
نه‌خشه ئهكێشین بۆ غهزوكردن و داگیركردنی ئافره‌تی موسڵمان.
پ: جا بۆچی ئافره‌تی موسڵمان و پیاوی موسڵمان نا؟
چونكه ئێمه ده‌زانین كه ئه‌گه‌ر ئافره‌تی موسڵمان لایدا، ئه‌وه نه‌وه‌یه‌كی ته‌واو له‌دوای ئه‌وه‌وه لاده‌دات و ئینحیراف ده‌كات.
پ: غه‌زو هێرشتان بۆ سهرئافرهتی موسڵمان له‌م ڕۆژه‌دا به‌چی وه‌سف ده‌كه‌ن؟
ئێمه ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌نده‌ی سوورین له‌سه‌ر غهزوكردن و لادانی ئافره‌تی موسڵمان له ڕووی هزری و لاشه‌یی و ژیرییه‌وه هێنده‌ی ئه‌وه سوور نین له‌سه‌ر دروستكردنی ده‌بابه‌و فڕۆكه.
پ: ئایا ئێوه ده‌ستتان هه‌یه له‌و ستار ئهكادیمییهو ئێسته له لوبنان به‌ڕێوه ده‌چێت؟
به‌دڵناییه‌وه ئێمه هه‌موو ڕۆژێك به ڕێژه‌یه‌ك له پاره یارمه‌تییان ده‌ده‌ین، وه به‌رده‌وام له ژێر ڕێنومایی و چاودێری ئێمه‌دایه، یه‌كه‌میا بێ یان دووه‌م یان سێیه‌م.
پ: له كۆتایی ئه‌م دیداره‌دا چی به ئوممه‌تی ئیسڕائیلی ده‌ڵێیت و چ مژدهیهكت پێیه بۆیان.
ده‌مه‌وێت به هه‌موو بیرمه‌نده ئیسرائیلییه‌كان بڵێم كه خه‌وو بێ ئاگایی ئوممه‌تی ئیسلام بقۆزنه‌وه، چونكه ئه‌وانه ئوممه‌تێكن ئه‌گه‌ر به ئاگا هاتنه‌وه ئه‌وه‌ی له چه‌ند سه‌ده‌یه‌كدا لێیان زه‌وت كراوه له چه‌ند ساڵێكدا ده‌یگێڕنه‌وه.
ئه‌م بابه‌ته له پێگه‌كانی ئێنته‌رنێته‌وه وه‌رگیراوه‌و خوا ده‌زانێت له ڕاست و درووستی، به‌ڵام حاڵی ستار ئه‌كادیمی و ئه‌و مه‌به‌سته‌ی بۆی دروست كراوه‌و ئه‌و هه‌موو ئیمكانات و یارمه‌تییه‌ی له پشتییه‌تی ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنێت.
له لایه‌ن: باوكی موحه‌ممه‌د [/size]