بابه‌ت: به‌ته‌مه‌نترین دووانه‌ی ئاهه‌نگی 102 ساڵه‌ی له دیاکبوونی خۆیان ده‌گێڕن
[size=16]به‌ته‌مه‌نترین دووانه‌ی به‌ریتانی ئاهه‌نگی 102 ساڵه‌ی له دیاکبوونی خۆیان ده‌گێڕن!
به‌ته‌مه‌نترین دووانه‌ی به‌ریتانی که دوو خوشکن له ته‌مه‌نی 102 ساڵی ئاهه‌نگی له دایکبوونی خۆیان ده‌گێڕن.
ڕۆژنامه‌ی دیلی ئێکسپرێس ده‌ڵێت: هه‌ردوو خوشکه دوانه‌که به ناوه‌کانی (بیتی ڕیتشاردز) و (جيني بيلمور) به‌یکه‌وه له یه‌ک ماڵ و له شاری کۆڕنوال ژیان ده‌به‌نه سه‌ر.
ڕۆژنامه‌که ڕایگه‌یاند که‌وا (بیتی و جینی) له مانشسته‌ر له ساڵی 1908 له سه‌رده‌می مه‌لیک ئیدوارد له دایک بوونه، هه‌ر له‌م ساڵه‌ش بوو که‌وا هینری فۆرد پێشنیاری درووست‌کردنی ئۆتۆمبێل له جۆری (تی) کردبوو.
سه‌یرتریش له‌مه ئه‌وه‌یه که ئه‌و ئافره‌ته‌ی کاتی خۆی مامانی ئه‌م دوو خوشکه بووه وه‌ک ئه‌وان له ژیانداماوهو ڕوو له ماڵی (بیتی و جینی) ده‌کات و به‌شداری له ئاهه‌نگی له دایکبوونییان ده‌کات!!
ده‌نگی ئیسلام[/size]