بابهت: رۆژگاری دڵشکاو
[size=16]ئەی ئەوی خەونەی بەجێت هێشتم، تا هەمیشە نایەیتە دی
چـۆن ئەستێرەی شـەوانت بم، کـە تۆ خـۆر و مانگم نەبی
چۆن بتوانم لە ناو هەورا، تیشکی هەتاو بناسمەوە
وەکو شەپۆلی بێ ئارام ، کەناری خۆم بدۆزمەوە
دەمن چیبکەم نامورادی دەست، لە خۆزگەی من هەڵناگرێ
هەتا شووشەی دڵم نەشکێ ، وردە ماسی ڕۆحم نامرێ
ئەی ئەو دڵەی لە سینەما ئێستاش وەکو جاران ماوی
بۆ نازانی لە گریان و پێکەنینم بەجێ ماوی
من و تۆ وەک دوو گەڵا بوین، پاییز زووتر منی وەران
تۆ رۆژگاری دڵشکاو بوی، شەوی چاوت منی تۆران
باوەڕمەکە لەشەوی خەم، چرای خنکاو هەڵکەمەوە
خۆ من خەونی مناڵێک نیم ، دڵم بە تۆ ژیرکەمەوە[/size]
[size=16]ناوی نووسهری هـــۆنراوه بنوسه [/size]