بابه‌ت: ئه‌گه‌ر ئازای له‌ئیمارات جگه‌ره بكێشه
ئه‌گه‌ر له ئیمارات یاسای بنبڕكردنی جگه‌ره كێشان پێشل بكه‌یت، جگه له سزای زیندانیكردن بۆماوه‌ی دووساڵ، زیاتر له (250) هه‌زار دۆلاریش وه‌ك سزای دارایی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێ!!
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت، به‌پێی یاسایه‌كی نوێ، كه له‌لایه‌ن شێخ خه‌لیفه بن زاید ئال نه‌یان سه‌رۆكی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتووه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه: هه‌ر شۆفێرێك له كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبیل‌دا جگه‌ره بكێشێت‌و منداڵه‌كه‌شی له‌ته‌نیشت بێت، له‌وانه‌یه له هه‌ندێك حاڵه‌تدا شۆفێره‌كه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ زیندانیی بكرێت‌و بڕی (1) ملیۆن درهه‌می ئیماراتی كه ده‌كاته نزیكه‌ی (266) هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی، وه‌ك سزای دارایی به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت.
به‌پێی یاسا نوێیه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئیمارات، جگه‌ره كێشان له شوێنه گشتییه داخراو و خزمهتگوزاریهكانو شوێنه‌كانی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌و هاتووچۆش قه‌ده‌غه‌یه‌و سه‌رپێچیكار، رووبه‌ڕووی سزای قورس ده‌بێته‌وه.
"بۆیه ئێمه‌ش لێره‌وه به جگه‌ره كێشه‌كانی لای خۆمان ده‌ڵێین، ئه‌گه‌ر ئازان بڕۆن له وڵاتی ئیمارات جگه‌ره بكێشن"!!