بابه‌ت: شه‌رابی شێعر
[size=24]شه‌رابی شێعر
هه‌رئه‌وه‌نده رازم كه ئه‌مڕۆ دهچمو ده‌یده‌مه ده‌ستی زریان
با كه‌مێك له‌م وه‌شته خه‌مه دوور كهومهوهو خۆمه بخه‌مه ده‌ریای عه‌شقه‌وه
با كه‌مێك شانمان له ژێر چه‌كی شمشێر گێژه‌ڵووكه‌ی رۆح
رزگار بین و خۆمان بكه‌ین به باخه‌وانی گوڵبه‌ده‌می خۆشه‌ویستی!!!
له‌مه وه‌رزه تاڵه‌ی حیسرهت
له‌م ساڵه پڕنههامهتییهی عه‌شق
هه‌موو زۆنگاوی خۆشه‌ویستین ...
تا هێنانه‌وه‌ی خهیاڵو فڕاندنی گرین
له خه‌نده‌و بزه‌ی تاڵ دوور
دوور تا ئه‌و په‌ڕی شێعرێكی ون
له گریانی خۆشی بۆ پێكه‌نین به ده‌م فریشته‌ی نه‌هامه‌تی
دوێنێ مه‌یخانه ده‌یگووت:
ساقی ئه‌مشه‌و راناوه‌ستێ
ئاخر ئه‌مشه‌و ماچهڕاوه
هه‌ر كیژێكهوه لێوی له‌سه‌ر پهرهكاغهزێك داناوه‌و ماچی ده‌كا
هه‌ر شۆڕهكوڕێكه ماری كه‌زیه‌كه‌ی خۆشه‌ویستییه‌كی جوانه‌مه‌رگ ده‌خزێ له‌مل
هه‌ر یادی شهوهژوان و شهوهژوانهو ....
س س س س س س س س س س
وسكه نه‌كه‌ی با پێت نه‌ڵێم:
ئه‌مشه‌و شه‌وه‌ژانی "باخچه‌ی پاشایه"
ئه‌ها ئه‌ها
ئه‌مه چیرۆكی نهبڕوایه و كۆره‌كه گه‌رمه
"شیرین تا مهمو زین
خه‌ج تا
پێده‌شتی كارمامزهكانو
كڵاو لار و زارا"
هه‌ر زاوزێ دهكهنو منیش
له‌به‌ره‌ی ئه‌م دایكه سهرلێشێواوهم
به شه‌رابی شێعر سه‌رخۆش تا
"دڵ ببێته ئاو به چا‌وا بكا عبوور"و
هه‌زار جار سه‌رخۆشی به دیتنی خێلی چاوی "حه‌بیبه‌ی نالی"
په‌یكێك خۆشه‌ویستی "تۆ[/size]
سةرجاوةgoogle