بابه‌ت: مةلايةكى كویتی ئه‌لبومێكی گۆرانی له كه‌ناڵی ڕۆتانا بڵاوده‌كاته‌وه
[size=19]ئیمامی مزگه‌وتێكی كوه‌یتی ئه‌لبومێكی گۆرانی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ڕۆتانا بڵاوده‌كاته‌وه !!
ڕۆژنامه‌یه‌كی سعودی بڵاویكرده‌وه كه ئیمام و ووتار بێژی یه‌كێك له‌مزگه‌وته‌كانی كوه‌یت بووه‌ته گۆرانی بێژ و به‌مۆسیقاوه كلیپێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ڕۆتانای ملیاردێری سعودی " الامیر الولید بن گلال " دا بڵاوكردووه‌ته‌وه .
ڕۆژنامه‌ی " الجزیره " ی سعودی بڵاویكرده‌وه كه دكتۆر " صـلاح الراشد " ماوه‌ی زیاتر له ( 15 ) پانزه ساڵه ئیمام و ووتار بێژی یه‌كێك له‌مزگه‌وته‌كانی كوه‌یته و هه‌موو قورئانی پیرۆزی له‌به‌ره , هه‌موو لایه‌كی تووشی شۆك كرد , ئه‌وه‌ش به‌وه‌ی كهئهلبومێكی گۆرانی و مۆسیقای له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ڕۆتانا و به‌ناوی " كـن كما تشا ْ " بڵاوكردووه‌ته‌وه , كه " 11 " یانزه گۆرانیی له‌خۆ گرتووه و به‌زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ووتونی و له‌هه‌موو گۆرانیهكانیشیدا مۆسیقای
به‌كارهێناوه !! .
ڕۆژنامه‌كه چه‌ند ووته‌یه‌كی الراشدیشی بڵاوكردووه‌ته‌وه , كه ده‌ڵێت ( سه‌رجه‌م گۆرانیه‌كانی ئه‌لبومه‌كه‌م ئامانجی تایبه‌تی خۆیانیان هه‌یه , كه‌یه‌كێكیان باسی كه‌رتی غه‌ززه‌ی فه‌له‌ستین ده‌كات و یه‌كێكیشیان له‌سه‌ر باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئێستای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه و گۆرانیهكیشیان تایبه‌ته به‌ووڵاتی سعودیه‌وه و به‌و شێوه‌یه ) .
له‌باره‌ی كاردانهوهكانیشهوه , الراشد ووتی " كاردانه‌وه‌ی جۆراو جۆر هه‌یه , هه‌یه پشتگیریم ده‌كات و هه‌شه پێی ناڕازیه‌و دژایه‌تیم ده‌كات , به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌لبومه‌كه‌م له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه پێشوازیه‌كی گه‌رمی لێكرا و ته‌نها دوو هه‌فته‌ش له‌بازاڕدا مایه‌وه " .
له " الـــمـــلـــف " ه وه
[/size]
ئيسلام به يك