بابهت: کــێ پـێـنـاسـەی بـاوک دەکـات؟
[center]سڵاوتان لێبێت
ھۆنراوەیەکم نوسیوە کە نوێترین ھۆنراوەی ساڵی ٢٠١٠ مە خوازیارم جێگای رەزامەندیتان بێت بەناوی (کێ پێناسەی باوک دەکات؟)
کێ پێناسەی باوک دەکات؟
چەندان ڕێگەی نامۆم گرتەبەر
بۆ دۆزینەوەی چەندوشەیەک کەبتوانم
بیھۆنمەوە و پێشکەشت کەم
زیاتر لەدوساڵ ھەوڵمدا
بێھودە بوو ئەو وشانەی بۆی دەگەرام
نەمتوانی بەدیان بکەم
من دڵنیام نەک دوساڵ
دوو ھەزار ساڵیش بگەرێم
ئەوکات ناگەم بە ئاوات
ئاخر زۆر گەورەتریت لەوەی
چەند وشەیەک
پێکەوە پێناسەت بکات
تۆکەسێکی ھێندە گەوریت
ئاسان نییە
ھۆنراوەیەکی بەپێزت بۆ بنوسرێت
کێ پێناسەی باوک دەکات
کێیە
ئەم کارەی پێدەکرێت ؟
رۆژان نەوزاد
پێشکەش بەسەرجەم ئەو بــاوكــانه ى کە شایستەی وشەی (باوکـ)ـن بەتایبەت باوکی خۆشەویستم [/center]
ئینسان بهرگهی گولە ناگرێت
ئیدی نازانم..
چۆن سنگ ئهنێت به عیشقهوه !!!