بابه‌ت: شیعریك بۆ عاشقه دڵشكاوه‌كان ....
وازم لێبێنه _
بۆ وازناهێنى له‌م دڵه‌م ،
تۆ زۆر دوورى لهههڵوێستم ؟
هه‌تاكو من تۆم خۆشبوێ ...
هه‌رگیز ناگه‌م به مه‌به‌ستم !!.
بۆ وازناهێنى له‌چاوم ،
وێنه‌ى تۆى تێدا نه‌ماوه ؟
ئه‌و چاوه‌ى جاران لانه‌ت بو ..
ئێستا له ئه‌شكا خنكاوه !!.
بۆ واز ناهێنى له لێوم ،
تازه قه‌ت ناوت ناهێنێ ؟
هه‌ڵه‌ناكات جارێكى تر ...
یه‌ك وشه‌ت لا نادركێنێ !.
دهبرِۆ وازبێنه له دڵم و
یه‌خه‌ى چاو و لێوم به‌رده
په‌شیمانیت بێئه‌نجامه و
خۆشه‌ویستیت داخ و ده‌رده.
گه‌شبین مه‌به به‌بونى من ،
تۆ دڵت كوشتم بهسزات
چیتر لێم مه پارِێرهوه ...
گوێم كهرِه له ئاستى نزات