بابه‌ت: قیامه‌ت/بۆ گیانی پاکی (دوعا)
په‌پوله‌ی هه‌میشه زیندوو،
داستانی پڕشکۆی مێژوو،
ئه‌وه تۆ بووی،
داستانی یا شێخ و کچه گاورت بۆمان دوو باره کرده‌وه!
ئه‌وه تۆ بووی له پێناوی پاراستنی ئابڕووی عیشق ،
سڵت له هیچ نه‌کرده‌وه!
تۆ دوو داستانت تۆمار کرد !
عه‌شق ئاینی پێت گۆڕی و
سه‌ر نانه‌وه له‌پێناویا
دێڕۆکی تۆی شکۆدار کرد
مخابن مخابن لێره
وویژدان چه‌قۆی سه‌ر بڕینه
چیبکه‌م یاسا سه‌روه‌رمانه و هه‌ر له زگماکه‌وه کوێره
ئه‌وه نیه له‌به‌ر چاوی خودا‌و خه‌ڵک
لاشه‌ت بلۆک باران ده‌کرێ
قیامه‌ته !!!
گۆڕه‌پانی شه‌ڕو خێره!
خودایه چۆن ئارامت گرت؟؟؟!!!
چۆن شارێکت ،
چۆن دنیات سه‌راوبن نه‌کرد؟؟!!
خودایه تۆ ،
ئه‌وه‌ت قبوڵ نه‌کردبا
وه‌کو په‌رجۆ
به‌ره‌و ئاسمانت بردبا!!!
ئه‌شکی ڕوونی سه‌ر گۆنامی
زه‌وی له‌رزه‌ی هه‌زار پله‌ی
کاره‌ساتی تسۆنامی!
تابلۆی مه‌رگه‌ساتێکی دی
ووڵتێکی پڕ له زامی
تۆق شکێنی چیا به‌زێنی
داستانێکی پڕ په‌یامی
ئه‌ها کاتێک لێت ده ئاڵێن ،
به‌رد له گوڵی گیانت ئه‌ده‌ن
تۆش خۆ ڕاگرو ئارامی
به گیانی پاکت سوێند ئه‌خۆم،
هه‌موومان دژی ئه‌وانین،
به خوێنی پاکت سوێند ئه‌خۆم
پیم ناخۆشه یه‌ک نه‌ته‌وه‌و
پێم ناخۆشه ،
که خه‌ڵکی یه‌ک نیشتمانین
تف له‌وانه لێت ده‌ئاڵێن
تف له‌وانه‌ی له‌به‌رده‌میان
تۆ ده‌کوژرێی و هیچ ناڵێن !!!
مه‌راسۆنه !!!
تابزانن کامیان زیاتر ،
به‌رد له گوڵی گیانت ئه‌ده‌ن
به بلۆکی کامیان ئه‌مری!!
تا بزانن کێ ئه‌توانێ ،
به په‌لێک ڕات بکێشێت ،
به‌قژ به‌ده‌نت هه‌ڵبگری!!!
چێم پێناکرێ ،
ده‌نا قه‌سه‌م،
ئه‌وێ ئه‌که‌م بهدهریاچه
ئه‌یکه‌م به‌باخچه‌ی گیانداران!!!
ئه‌یکه‌م بهبیابانێکی ڕووت ،
قه‌ت له‌وێ نه‌باری باران!!!
ڕۆژی بلۆک بارانی تۆ ،
لام ڕۆژی خۆشه‌ویستیه
که ئه‌م ڕۆژه له دایک بوو ،
من ڤالانتاینام بۆ چیه؟؟؟!!!
ئه‌گه‌رچی له‌بیر چوونه‌وه‌ت
گه‌لێ زه‌حمه‌ت و گرانه،
به‌ڵام مێژووت به‌و مردنه،
تا بڵێیی پیرۆز‌و جوانه!
چیبکه‌م لێره
هه‌ر هه‌موومان عه‌شق کوژین!
ڕق پیرۆزه ،
عه‌یبه به‌عه‌شقه‌وه بژین!
زۆر تامه‌زرۆی ههماڵی تۆم،
باسی ئه‌وێم بۆ بنێره،
من دڵنیام تۆ ئه‌و دنیات،
سه‌د جار پێخۆشتره لێره!!!
ن. مه‌سعود جه‌لال