بابهت: بەندیخانە یـــــان گازینۆ!
تێڕوانین هەن دەربارەی بەندینخانەكان، یەكێكیان دەڵێت: دەبێ بەندینخانە جێگەیەكی توند و بە ئازار و ناخۆشی بێ، بۆ ئەوەی تاوانبار هەست بە ناخۆشی و پەشیمان بوونەوە بكات تا لە داهاتوو بۆی ببێتە دەرسێك كارەكەی دووبارە نەكاتەوە، مەبەست وەك چاكسازییەكی توند، ئەوەی دووەم دەڵێت: دەبێ بەندینخانە جێگەیەك بێ بۆ خۆشی و كامەرانی بۆ ئەوەی كەسەكان چاكساز بكات و دووبارە بەكاری چاكەیان شاد بكاتەوە. لە وڵاتی هەنگاریا سەیرترین بەندینخانە هەیە، لەسەر تێڕوانینی دووەم دانراوە، مەبەست لەسەر خۆشی و شادی، ئەو بەندینخانەیە وەكو ئوتێلێك وایە، گشت شتێكی بۆ خۆشی و كات بەسەربردن ئامادەكراوە و تەنانەت باڕ و گازینۆش لەم بەندینخانەیە هەیە.