بابه‌ت: بزر بوون
( بزر بوون )
وه‌ك به‌فر چۆن
له‌به‌ر تیشكی خۆره‌تاودا ده‌تویته‌وه.
وه‌ك شه‌كر چۆن
له ناو ئاودا ده‌توێته‌وه،
وه‌كوو پهناهێنهرێكی خۆرهه‌ڵاتیی
چۆن له شارێكی جه‌نجاڵی خۆرئاوادا بزر ده‌بێ،
ئاوا له ناو ده‌ریای دووریتا بزر بووم،
تاكو تاڵاوی دووریتم نه‌چێشتبوو
نةمدةزانى خؤشةويستيت
سه‌راپای ژیانی بردووم،
نه‌مده‌زانی دوور له خۆره‌تاوی چاوت
دڵم: سه‌عتێكه نوستوو،
دره‌ختێكه وشكهه‌ڵاتوو.
من ئه‌وه‌نده سۆفیانه هۆگرت بووم.
مه‌حاڵه ده‌روازه‌ی دڵم له كه‌سی دی بكه‌مه‌وه،
له خه‌ویشما لێم زویر بی،
ده‌بم به ژێر
هه‌ره‌سی كێوی خه‌مه‌وه.
حمه‌سه‌عید حه‌سه‌ن
1994