بابه‌ت: له 2009 دا له هه‌ر 26 خوله‌كێكدا له سلێمانى منداڵێك له‌دایك بووه
به‌گوێره‌ى ئامارێكى نه‌خۆشخانه‌ى منداڵبوونى شارى سلێمانى، له‌ساڵی 2009 دا له‌هه‌ر 26 خوله‌كێكدا منداڵێك له دایكبووه، كه سه‌رجه‌میان ده‌كاته 19 هه‌زار و 931 منداڵ.
به‌گوێره‌ى ئامارێكى نه‌خۆشخانه‌ى منداڵبوونى شارى سلێمانى كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاژانسى كوردستان بۆ ده‌نگوباس (ئاكانیوز) كه‌وتووه، تێیدا هاتووه له‌ساڵی 2009 دا 19 هه‌زار و 931 منداڵ له سنوری پارێزگاى سلێمانی له‌دایكبوون.
هه‌روه‌ها له ئاماره‌كه‌دا هاتووه ته‌نها له شاری سلێمانی له ساڵی 2009 دا 14 هه‌زار و 115 منداڵ له‌دایكبوون، 6 هه‌زار و 965 یان كوڕ و 7 هه‌زار و 149 یان كچ بوون.
به‌پێى ئامارێكى كۆمپانیاى دابه‌شكردنى خۆراكى شارى سلێمانيش كه مانگى تشرینی دووه‌مى ساڵی 2009 بڵاویكردووه‌ته‌وه، له پارێزگاى سلێمانیدا زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 6 سه‌د هه‌زار كه‌س ده‌ژين.
تکایه ئاماژه به سه ر چاوه که ی بکه
( سه رپه رشتیاران )