بابه‌ت: لێم گه‌ڕێن
[size=16]لێم گه‌ڕێن مه‌پرسن چیه حاڵم
ئاواته خوازی مه‌رگم ئاخۆ که‌ی
بێت ڕوحم بکێشئ
خوێنی گه‌رمی جه‌سته‌م سارد کاته‌وه
لێم گه‌ڕێن با بگریم هه‌تا ماوم
ده‌رگای خه‌نده‌کان داده‌خه‌م
له‌ژوورێکی تاریک به‌دیار تروسکایی
مۆمێکه‌وه له‌گه‌ڵ مۆمه‌که‌دا
قه‌تره قه‌تره فرمێسک ببارێنم
تا دڵ له لێدان ئه‌که‌وێ له‌م تاریکیه ده‌رناچم
لێم گه‌ڕێن ووشه‌ی خه‌مه‌کانم بۆ کێ
باس بکه‌م که‌دڵنیام که‌س لێم تێناگات
خه‌مێک به‌ڕێ ده‌که‌م خه‌مێکی تر سڵاو ده‌کات
بۆیه ده‌رگا له خۆشی و خه‌نده‌کان ده‌گرم
با لهتارکی له‌گه‌ڵ فرمێسک‌و هه‌نیسکه‌کانم
به‌دیار مۆمه‌که‌وه خه‌ونێکی مه‌رگ بکه‌م[/size]
[size=24]ڕووگه‌ش[/size]