بابه‌ت: ئه‌م مۆبايله هي كێ یه ؟
كۆمه‌ڵێك وه‌رزشه‌وان له ياريگايهكدا خه‌ريكي خۆ گۆڕرِين بوون كه مۆبايلي يه‌كێكيان زه‌نگي لێدا پیاوه‌كه جوابي دایه‌وه‌و دهنگهكهي دا به ده‌ره‌وه ، وه پیاوهكاني تر راوه‌ستان و گوێيان لێ گرتن
پیاو: به‌ڵێ فه‌رموو
ژن : سڵاو ئه‌زيزم له ياريگاي ؟
پياو : به‌ڵێ له یاریگام
ژن : من ئێستا له ماركێتم وه چاكهتێكي زۆر كهشخهي لێ یه ته‌نها بايي 1000 دۆلاره قه‌ينا بيكرِم ؟
پياو : به‌ڵێ ئه‌گه‌ر زۆر حه‌زت لێ یه تي قه‌ینا بيكرِ ه
ژن : ئه‌زاني چي؟ ئێستا له‌لاي مهعرهزي سه‌یاره‌كه‌وه ڕۆيشتم ئه‌و سه‌یاره‌یه‌ی كه ده مێكه حه‌زم لێیه‌تی ي هێناويانه بۆ فرۆشتن زۆر حه‌زئه‌كه‌م دانه‌یه‌ك له‌وانه‌م هه‌بێت
پياو : بايي چه‌نده ؟
ژن : 60000 دۆلار
پياو : باشه ، به‌ڵام له پێشدا بزانه وا به‌و نرخه ئه‌یده‌ن هه‌موو شته‌كاني ته‌واوه‌و كێشه‌ی نی یه ؟
ژن : زۆر سوپاس ، شتێكي تريش ماوه ، ئه‌و خانووهي كه پار حه‌زم لێي بوو ئێستا ئه‌یفرۆشن به 950000 دۆلار
پياو : زۆر باشه بڕۆ به 900000 ئه‌گه‌ر ئه‌توانی بیكڕه
ژن : باشه دوايي ئه‌تبينم ، زۆرم خۆش دهوێي
پياو : خوات له‌گه‌ڵ
پیاوه‌كه مۆبایله‌كه‌ی داخسته‌وه‌و هه‌موو پیاوهكاني تر به سهرسورِمانهوه سه‌يريان ئه‌كرد
وه له پیاوه‌كانی تری پرسی : ئه‌م مۆبايله هي كێ یه ؟
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !