بابه‌ت: ئه‌و انه‌ی نانی به‌یانی ناخۆن
[size=24]كه ئه‌وانه‌ی نانی به‌یانی ده‌خۆن له‌شولاریان رێكوپێكتربێت له‌وانه‌ی نانی به‌یانی ناخۆن ، له‌كاتێكدا زۆرێك له قه‌ڵه‌وه‌كانی ئێمه له‌چه‌ند لێكۆڵیارێكی ئه‌مریكی هه‌ستاون به ئه‌نجامدانی لێكۆڵینهوهیهكو له ئاكامدا بۆیان ده‌ركه‌وتوه، ئه‌و مێردمنداڵانه‌ی به‌شێویه‌كی بهردهوامو رێك‌وپێك نانی به‌یانی ده‌خۆن ته‌ندروستیان زۆر له‌و مێرمنداڵانه باشتره كه نانی به‌یانی ناخۆن. به‌گوێره‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه كه 2216 مێرمنداڵی ویلایه‌تی مینیسوتای ئه‌مریكا تیایدا به‌شداریان كردوه‌و ماوه‌ی 5 ساڵ چاودێری جۆر‌و ژه‌می خواردنیان كراوه، ده‌ركه‌وتوه ئه‌وانه‌ی نانی به‌یانیان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام خواردووه، ته‌ندروستی و چالاكیان زۆر باشتربووه‌و كێشیشیان زیاتر له 3 كیلۆ له‌وانه كه‌متر بووه كه نانی به‌یانیان نه‌خواردوه، لهشولاریشیان رێكتربووه. له‌و باره‌یه‌وه مارك بیریرا له كۆلێژی ته‌ندروستی گشتی زانكۆی مینیسوتاو سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه رایگه‌یاندوه: لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، ئه‌و منداڵانه‌ی نانی به‌یانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ده‌خۆن، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ته‌ندروستیان زۆر باشتره‌و زۆر چالاكترنو سیستمێكی خۆراكی ته‌ندروستیش په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له‌شیان چهوریو كۆلیستۆرۆڵیشی كه‌متر ده‌بێت.
هه‌مان لێكۆڵینه‌وه كه له‌سه‌ر ژه‌مه خواردنی به‌یانیان له ئه‌مریكا به رێوه‌چوو ئه‌وه‌ش دهركهوتوهكه له‌سه‌دا 25 منداڵانی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك نانی به‌یانی ناخۆن، هه‌رئه‌مه‌ش وایكردوه كه زۆرێك له منداڵانی ئه‌مریكا به‌ده‌ست قه‌ڵه‌ویه‌وه بناڵێنن. له‌وانه‌یه ئه‌وه شتێكی سهرسوڕهێنهربێت پێناو خۆلاوازكردنو له‌شولارێكی رێكوپێكدا نانی به‌یانی ناخۆن. سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه سه‌رپه‌رشتیاری لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ڵێت: له‌وانه‌یه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ئه‌وه بێت كاتێك تۆ ژه‌می به‌یانی ده‌خۆیت به‌ئاسانی بتوانێت باشتر كۆنترۆڵی شه‌هیه‌ی خۆت بكهیتو ژه‌می نیوه‌ڕۆو ئێواره كه‌متر بخۆیت. شیاوی باسه سه‌باره‌ت به گرنگی نانی به‌یانی زۆرێك له زانایان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه زۆرێك له چالاكیه‌كانی مرۆڤ له به‌یانیاندایه بۆیه خواردنی ژه‌مێكی به‌یانی زۆر به‌سودتره له خواردنی ژه‌مه‌كانی دیكه. گرنگه له كۆتاییدا ئاماژه به‌وه بكه‌ین ئێمه‌ش له پێناو ته‌ندروستی خۆمان ومنداڵهكانیشماندا ، به‌به‌راورد له گه‌ڵ ژه‌می ئێوارهر و نیوه‌ڕۆدا گرنگی زیاتر به ژه‌می به‌یانی بدهینو خواردنی به‌سودی تێدا بخۆین.[/size]