بابهت: باخچەی رەنگ
باخچەی رەنگ
(پەمەیی و وەنەوشەیی)یش پەیدا بوو
هەردەم باخچە و شوێنە گژو گیاكانمان بە سەوزی بینیوە، بەڵام چی دەبێ ئەگەر سەیری باخچەیەك بكەین رەنگی (پەمەیی یان سوور) بێ، ئەمە وەكو خەونێك دێتە بەرچاو لەوەی لەلامان سەیر دەبێ، چۆن دەبێ گژ و گیا لە رەنگێكی دیكە بێت جگە لە رەنگی سەوز، كە رەنگی راستەقینەی خۆیەتی !
كەچی ئەمە شتێكی مەحاڵ نییە و توانراوە كاری لەم جۆرە ئەنجام بدرێت، لە وڵاتی ژاپۆن توانیان گەورە باخێك ئامادە بكەن، بە مامەڵە كردن لەگەڵ توێكلەی ئەو بەرهەمانەی لەم باخەدا هەن، بۆ ئەوەی بە رەنگی پەمەیی و وەنەوشەیی بڕوێت، لە ئەنجامی تاقیكردنەوەكەیان سەركەوتنیان بەدەست هێنا و توانیان كارەكە ئەنجام بدەن، بۆیە هەڵسان بە دروست كردنی باخچەیەكی گەورە لە گژ و گیا و گوڵی رەنگی پەمەیی و وەنەوشەیی، بە جۆرێك سەرتاپای رووەكەكان لەم رەنگە دەركەوتووە و تەنانەت رەنگی سەوز لە هیچ شوێنێكی ئەم باخەچەیە دەرناكەوێت
gulan