بابه‌ت: ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره
[center]ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره
ئه‌و بارانه په‌ستم ئه‌کا
که ره‌شه‌بای له گه‌ڵا بێ
په‌ست ده‌بم
به‌و گوڵه گه‌نمه ی
له‌گه‌ڵ ژه‌نگا په‌نجه‌یان تێک هه‌ڵکێشابێ
ئه‌ی بارانی ساڵی نه‌هات
ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره
بێ ڕه‌شه‌باو بێده‌نگ وه‌ره
ئه‌ی گوڵه گه‌نمی زێر کفتم
ئه‌گه‌ر هاتی بێ ژه‌نگ وه‌ره
ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره
هه‌روه‌ک له ناو دلما ته‌نیای
سه‌رینه‌که‌م بۆ دوو که‌سه
دوو کورسی تامه‌زرۆم هه‌یه
دوو پیالهشم هه‌یه بۆ چای !
عبدالله په‌شێو[/center]
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !