بابه‌ت: *-*-*-*تــــهكــــنــــهلــــۆجــــیــــای كــــوردی*-*-*-*
[size=16]ئه‌مریكییه‌ك و یابانییه‌ك و كوردێك له له‌نده‌ن پێكه‌وه ده‌رۆیشتن، ئه‌مریكییه‌كه له‌نیوه‌ی رێگا له‌به‌رخۆیه‌وه كه‌وته قسه‌كردن، كورده‌كه پێی وت ئه‌وه شێت بوویت له‌به‌رخۆته‌وه قسه‌ده‌كه‌ی، ئه‌مریكییه‌كه وتی: نه‌وه‌ڵا ئه‌وه ته‌كنه‌لۆجیایه و ئێمه دامان هێناوه، زاناكانی وڵاته‌كه‌م مۆبایلێكیان له گوێچكه‌مدا چاندووه و تۆ هه‌ستی پێناكه‌یت و ئێستا له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌م قسه‌م ده‌كرد. پاشان كهوتنهوهڕێ و یابانییه‌كه له‌نیوه‌ی رێگا له‌به‌رخۆیه‌وه كه‌وته قسه‌كردن، كورده‌كه پێی وت ئه‌وه تۆش شێت بوویت له‌به‌رخۆته‌وه قسه‌ده‌كه‌ی، یابانییه‌كه وتی: نه‌وه‌ڵا ئه‌وه ته‌كنه‌لۆجیایه، زاناكانی وڵاته‌كه‌م له مێشكمدا مۆبایلێكیان چاندووه و تۆ هه‌ستی پێناكه‌یت و ئێستا له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌م قسه‌م ده‌كرد. پاشان كهوتنهوهڕێ. كورده‌كه هیچی بۆ نه‌مایه‌وه و كاغه‌زێكی ده‌رهێنا و قوتیدا. ئه‌مریكی و یابانییه‌كه حه‌په‌سان و لێیان پرسی: ئه‌وه چی بوو، ئه‌و كاغهزهت بۆ قوتدا؟ كورده‌كه‌ش وتی: ئه‌وه ته‌كنه‌لۆجیایه. زاناكانی وڵاته‌كه‌م له گه‌ده‌مدا فاكسێكیان داناوه و منیش فاكسێكم بۆ عه‌تێی دراوسێمان نارد.
خه‌ندان[/size]
ئینسان به‌رگه‌ی گولە ناگرێت
ئیدی نازانم..
چۆن سنگ ئه‌نێت به عیشقه‌وه !!!