بابه‌ت: كجيك لةشيوة بشيلة
[size=24]میدیاكانى چینى رایانگه‌یاند: كچێكى 6ساڵان خه‌ڵكى ئه‌م وڵاته‌یه كه ته‌واوى جه‌سته‌ى به گشتى داپووشراوه له موو، به كچى پشیله ده‌ناسرێت، به پێى هه‌واڵى"ئیسنا" لى یان"باوكى ئه‌م كچه له چاوپێكه‌وتنێك دا له‌گه‌ل په‌یامنێرى"شین هووا" گووتى: كچم"لى ژیائۆیان"له سه‌ره‌تاى له دایكبوونى دووچارى سه‌رهه‌ڵدانى مووى زیاده له له‌شى بووه تا دووساڵ به‌رله ئێستا ئێمه پێمان سروشتى بوو، ناوبراو گووتیشى : له ساڵى 2007 مووه‌كانى جه‌سته‌ى كچم وورد بوون، به‌ڵام ئێستا گه‌شه‌یان ساندووه و هه‌موو له‌شى بووته قژ.
"لى ژیانگ"دایكى ئه‌م كچه گووتى: پزیشكان به ئێمه‌یان راگه‌یاندووه ئه‌مه نه‌خۆشێكى ژنێتیكیه و ئه‌گه‌ر قژه‌كان به‌م شێوه‌یه بمێننه‌وه چاره‌سه‌ریان به تیشك ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گه‌شه‌یان كرد ئه‌وا له كاتى تیشك لێدان ئه‌گه‌رى خۆن رێژى لێده‌كه‌وێته‌وه و مه‌ترسى گیان له‌ده‌ست دانیشى هه‌یه.
دكتۆر"لوژۆنگۆئان" پزیشكى منداڵان گووتى: به داخه‌وه سیماى ئه‌م كچه به شێوه‌ێكه كه هیچ كه‌س ئاماده نیه له گه‌لیا یاریش بكات.
له راپۆتهكانى رۆژنامه‌كانى چین دا هاتووه دایك وباوكى ئه‌م كچه له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان تا پارهێك كۆ بكه‌نه‌وه بۆ چاره‌سه‌رى كچه‌كه‌یان، له لاێكى تره‌وه خه‌رجى چاره‌سه‌رى ئه‌م كچه پاره‌یه‌كى زۆرى پێویسته ئه‌م خێزانه‌ش ئه‌و تووانایهیان نیه و داوا له حكوومه‌تى چین ده‌كه‌ن یارمه‌تیان بدات.--------------------------------------------------------------------------------[/size]
[size=16]مةكوى ريزان[/size]