1

بابه‌ت: پێویسته‌ زۆر ئاگاداری هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیری ببین

ڕاهێنه‌ری ئیتاڵی و هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی فابیۆ كاپیلۆ مه‌ترسی خۆی له‌ هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیری دیار خست دوای ئه‌وه‌ی تیروپشكی كۆتاییه‌كانی جامی جیهانی هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیری و ئه‌مریكی و سلۆڤینی له‌ یه‌ك كۆمه‌ڵه‌دا دانا،،،كاپیلۆ له‌ دوای ڕاكێشانه‌كه‌ ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه‌ كه‌وا كۆمه‌ڵه‌كه‌ی زۆر هاوسه‌نگه‌ وه‌ هه‌روه‌ها تیروپشكه‌كه‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی له‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی گه‌وره‌ی دوور خسته‌وه‌ وه‌ دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌وا پێویسته‌ كوڕانی ڵه‌نده‌ن ئه‌و هه‌له‌ هه‌ڵبقۆزنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ قۆناغی پێشكه‌وتوو،،،له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ كاپیلۆ ئه‌وه‌ی روون كرده‌وه‌ كه‌وا هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیری خاوه‌ن كۆمه‌ڵه‌یه‌كی باشی یاریزانه‌ وه‌ زۆربه‌یان پیشه‌گه‌رن له‌ خووله‌كانی ئه‌وروپا وه‌ ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه‌ كه‌وا له‌ توانای هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیری ـدا هه‌یه‌ شتێك بكه‌ن.