بابه‌ت: به‌هۆی شه‌ڕی نێوان ژن و مێردێك، 4 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون
ده‌مه‌قاڵی نێوان ژن و مێردێك، بووه هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی به‌هێز و دهربهدرهبوونی 4 هه‌زار كه‌سی له فلیپین.
به‌هۆی ده‌مه‌قاڵیی ژن و مێردێك له شاری مانێلای پایه‌ته‌ختی فلیپین چوار هه‌زار كه‌س دهربهدره بوون.
سه‌چاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه كه ئاگره‌كه دوای ئه‌وه كه‌وتۆته‌وه كه ژن و مێردێكی ئه‌و وڵاته له كاتی ده‌مه‌قاڵیدا دوو چرای نه‌وتییان له یه‌كتر گرتووه كه به‌هۆیه‌وه ئاگر له ماڵه‌كه‌یان به‌ربووه و دواتر ئاگره‌كه بۆ ماڵه دراوسێكانیان گوازراوه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه نزیكه‌ی 500 ماڵ كه خانووه‌كانیان له دار دروستكراوه به پانتایی 35 دۆنم زه‌وی ئاگری تێبه‌ربووه.
له ڕووداوه‌كه‌دا منداڵێكی ته‌مه‌ن 5 ساڵ گیانی له ده‌ست داوه و 4 كه‌سیش به‌سه‌ختی بریندار بوون و 4 هه‌زار كه‌سیش دهربهدره بوون.
( خه‌ندان )